​حەزدەکەیت ماڵەکەت بریقە بداتەوە؟ ئەم ٨ تاکتیکە بەکار بهێنە

​حەزدەکەیت ماڵەکەت بریقە بداتەوە؟ ئەم ٨ تاکتیکە بەکار بهێنە

​حەزدەکەیت ماڵەکەت بریقە بداتەوە؟ ئەم ٨ تاکتیکە بەکار بهێنە

خێزان

یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گونجاو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانیت چۆن به‌ باشی كه‌ره‌سته‌كانت پاكده‌كه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك بیرۆكه‌ی ناوازه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاره‌:

بۆ پاكردنه‌وه‌ی مایكرۆیف، ئیستفنجیك بكه‌ره‌ ناو كه‌فاوه‌وه‌و دواتر بیكه‌ره‌ مایكرۆیفه‌كه‌وه‌، بۆ 30 جركه‌ له‌ سه‌ر نزمترین پله‌ كاری پێ بكه‌، دواتر به‌ په‌ڕۆی وشك پاكی بكه‌ره‌وه‌.


كه‌مێك سۆده‌ی نان بكه‌ره‌ سه‌ر جێگای نوستنه‌كه‌ت و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌جێی بهێڵه‌، دواتر به‌ گسكی كاره‌بای پاكی بكه‌ره‌وه‌.


بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شتجنین خوێی پێدا بكه‌و دواتر لیمۆی پێدا بهێنه‌، پاشان به‌ ئاو بیشۆ و به‌ ته‌واوه‌تی پاكبۆته‌وه‌.


له‌سه‌ر كاغه‌زێك خوێ ڕۆبكه‌و ئوتوه‌كه‌ی به‌بێ ئاو بكه‌ره‌ سه‌ر، دواتر تا دواین پله‌ بیكه‌ره‌ كار، به‌و جۆره‌ به‌ جوانی پاكی ده‌كاته‌وه‌.


ده‌توانیت گۆره‌وی كۆن بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی پلاستیكی به‌كار بهێنیت.


بۆ پاككردنه‌وه‌ی تاوه‌ كه‌مێك خوێی تێبكه‌و لێی بگه‌ڕێ، دواتر بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت هیچ چه‌وری پێوه‌ نه‌ماوه‌.


یه‌ك كوپ سركه‌ له‌گه‌ل دوو كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و به‌سه‌ر فه‌ڕشه‌كه‌تدا بیپڕژێنه‌، دواتر به‌ ئوتویه‌ك هه‌ڵمی بكه‌ به‌سه‌ردا و كه‌مێك گه‌رمی بكه‌، ده‌بینیت به‌ جوانی پاك بۆته‌وه‌.


به‌ سۆده‌و فڵچه‌ی ددانی كۆن ده‌ستشۆره‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌، دواتر چه‌ند پارچه‌ لیمۆیه‌كی تێبكه‌و ئاوی به‌سه‌ردا بكه‌.




7 رۆژ پێش ئێستا
18806 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئەمڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟