چۆن دەزانیت پیاوێک گرنگی بەخۆی دەدات یاخود نا؟ تەماشای ئەم ١٠ خاڵە بکە!

چۆن دەزانیت پیاوێک گرنگی بەخۆی دەدات یاخود نا؟ تەماشای ئەم ١٠ خاڵە بکە!

چۆن دەزانیت پیاوێک گرنگی بەخۆی دەدات یاخود نا؟ تەماشای ئەم ١٠ خاڵە بکە!

خێزان

گرنگیدان به‌ پاك و خاوێنی جه‌سته‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ تا چه‌ندێك پیاوێك گرنگی به‌ پاك و خاوێنی خۆی ده‌دات یاخود نا:


1- پێست: گرنگیدان به‌ پێست به‌و پێیه‌ی به‌شی زۆری جه‌سته‌ پێكده‌هێنێت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ گه‌ر پاك و خاوێنیه‌كه‌ی ڕانه‌گریت ئه‌وا به‌هۆی به‌كتریاكانه‌وه‌ بۆن و خوران دروستده‌بێت، ئه‌نجامدانی گه‌رماوێكی گه‌رم به‌و سابونه‌وه‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت چاره‌سه‌ره‌.

2- قاچه‌كان: جۆری مانه‌وه‌ی قاچه‌كان و تێكنه‌چونی به‌هۆی به‌كتریاكانه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر پاك و خاوێنی پیاوان، پێویسته گرنگی به‌ گۆڕنی گۆره‌ویه‌كانت بده‌یت و هه‌وڵبده‌یت پێڵاوی گونجاویش له‌پێ بكه‌یت كه‌ بواری گه‌یاندنی هه‌وا به‌ قاچه‌كانت بدات.

3- ده‌ست و په‌نجه‌كان: شۆردنی ده‌سته‌كانت زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ پاش چونه‌ ته‌والێت، به‌پێی تویژینه‌وه‌یه‌ك ته‌نها 77%ی پیاوان پاش ته‌والێت ده‌ستیان ده‌شۆن له‌ كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ژناندا 93%یه‌.

4- بن باڵ: گرنگیدان به‌ بن باڵه‌كان و ڕاگرتنی به‌ پاك و خاوێنی زۆر گرنگه‌، چونكه‌ گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا بۆن دروستده‌كات، ده‌توانیت رۆژانه‌ له‌ كاتی خۆ شۆریندا ئه‌م به‌شه‌ی جه‌سته‌ش به‌ ئاو سابون بشۆیت.

5- ده‌م و ددان: پاك ڕاگرتنی ده‌م و ددانه‌كانیش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ زه‌ردبون و دروستكردنی بۆن ده‌تپارێزێت و پێویسته‌ رۆژانه‌ بیشۆیت.

6- گوێچكه‌كان: زۆر گرنگه‌ كه‌ پاك و خاوێنی گویچكه‌ت بپارێزیت، به‌ڵام تا ده‌توانیت چلكه‌ی گوێ پاكه‌ره‌وه‌ به‌كار مه‌هێنه‌و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ ئاو بیشۆ یاخود زه‌یتی لێبده‌.

7- قژ: پاك ڕاگرتنی قژ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ و به‌پێی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 2 بۆ 3 جار بیشۆیت، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ رێگری له‌ كرێش و پاك ڕاگرتنی گرنگه‌.

8- پشت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی شتنی ئاسان نییه‌ زۆرێك له‌ پیاوان شۆردنی پشتیان پشتگوێ ده‌خه‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته‌ گرنگی به‌ شتنی پشتت بده‌یت، چونكه‌ گه‌ر وانه‌بێت زیپكه‌و پیسی زیاتری تێدا كۆده‌بێته‌وه‌.

9- روخسار: شۆردنی روخسار به‌شێوازێكی رۆژانه‌و گرنگیدان به‌ پاك و خاوێنیه‌كه‌ی گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ گرنگی پێبده‌یت.

10- لوت: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی پرخه‌ كردن پاك ڕانه‌گرتنی لوته‌، هه‌ر بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌رده‌وام لوتمان پاكبكه‌ینه‌وه‌و موزی زیاده‌ی لێ لابده‌ین.


7 رۆژ پێش ئێستا
38795 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئەمڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟