۱۲ شتی هەموو ڕۆژێکمان بەم زوانە باویان نامێنێت

۱۲ شتی هەموو ڕۆژێکمان بەم زوانە باویان نامێنێت

۱۲ شتی هەموو ڕۆژێکمان بەم زوانە باویان نامێنێت

خێزان - سەلمان خالید

ژیانی مرۆڤەکان بەردەوام لە گۆڕانی هەمیشەیی دایە و ڕۆژ بەڕۆژ تەکنیکەکان زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن و هەر وڵاتێک بتوانێت لەگەڵ شەمەندەفەری پێشکەوتنەکاندا گەشت، بکات ئەو بە وڵاتێکی سەرکەوتوو دێتە هەژمار.


پەیدابوونی چەند ڕەنگێکی دیکەی قاوە کە لە بازنەی ڕەنگی قاوەیی دەردەچێـت و زیاتر گەشەی پێدەدرێت.

ئاڵتوون، ڕێژەی ئاڵتوون بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر کەم دەبێتەوە و کەسانێکی زۆر پیشەکەیان لە دەست دەدەن.

پارەی کاش، تەنانەت ماستەرکارد و ڤیزە کاردەکانیش، تەنها لە ڕێی مۆبایلەکەتەوە ئەوەی دەتەوێت تەنها لە ڕێگەی پەنجەمۆرە دەیان کڕیت ئیتر دراوە ئەلیکترۆنییەکان بێت یان هەر جۆرێکی دیکەی دراو بێت.

چیدی پەنجەمۆر پێویست نابێت تەنانەت بۆ ئەوانەشی نەخوێندەوارن، چوونکە تەکنەلۆژیای پشکنینی ڕەشێنەی چاو و ناسەرەوەی دەنگ و پەنجەمۆری سەر ئامێرە زیرەکەکان.

چەند کۆنتڕۆڵتان هەیە لە ماڵەوە؟ کە هەموو جار سەرقاڵی گەڕانیت بە دوایاندا، هەروەها یاریدەدەرە دەنگییەکانی وەک ئەمازۆن ئیکۆ و چەندانی دیکە پڕۆسەکەیان ئاسانتر کردووە.

جام بوونی تڕافیکەکان کۆتاییان دێت، کە ئەویش بە هۆی پەیدابوونی ڕێگە جیاوازەکانی گواستنەوە لەسەر یەک شەقام.

کرێکاری چێشتخانەکانیش ئیشیان لە باشی دا نابێت، چوونکە ڕۆبۆتەکان وا پڕۆگرام دەکرێن کە بتوانن ئیشەکان بە پێشکەوتووانەتر بەڕێوە ببەن و سۆزی کڕیاران ڕابکێشن بۆ خۆیان.

پزیشکە نەشتەرەکانی ئیشەکەیان لە دەست دەدەن، بە هۆی ئەوەی ڕۆبۆتەکان کە بە ژیری دەستکرد پڕۆگرام کروان دەتوانن زۆر بە وردی کار لە نەشتەرگەرییەکاندا ئەنجام بدەن.

پێوانی ڕێژەی شەکر، زانایان هەوڵی بەردەستخستنی جۆرە شەکرێک دەدەن کە دەتوانرێت تامی ڕێژەی شەکر بکات بەبێ هیچ کاریگەرییەکی نەخۆشی لەسەری لە ناوەوەی لەشدا بۆ ئاگاداربوون لە حاڵەتی مەترسیداری نەخۆشییەکە.

بۆ هەرکوێ دەڕۆیت و هەرچی دەکەیت لە ژێر چاودێری حکومەتدایت، کە هەموو چالاکییەکانت تۆمار دەکرێن، تەنانەت گەر لەسەر هێڵیش بیت یاخوود دەرهێڵ بیت، بەڵام لە چەند ساڵی داهاتوودا دەیان زیادکراوە بەردەست دەکرێن کە وا دەکەن زیاتر پارێزراوبیت و دوور لە چاودێری بیت.

کلیل و قوفڵ، لەوانەیە لە ساڵانی داهاتوودا منداڵەکەت ببەیت مۆزەخانە و بڵێیت سەردەمێک هەبوو ئێمە کلیلمان بەکاردەهێنا و ئەوانیش نازانن کلیل چییە، بەصمەی ئۆتۆمبێل و چەندان جۆری دیکە لە کلیلی پاراستن جێی ئەم شتانە دەگرنەوە.

بارگاویکەرەوەکان، چەندین تەکنیکی نوێ و خێرا دێنە کایەوە و باشتر دەکرێن بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت ئەوانیش Bluetooth, NFC, Wi-Fi و دەیانی دیکە لە خۆدەگرێت، کە ئەمەش بەبێ پەیوەست کردنی فیزیکی مۆبایلە بە وایەرەکانەوە.


7 رۆژ پێش ئێستا
13767 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئەمڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟