چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ددان

چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ددان

چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ددان

خێزان


ئازاری ددانەكان بە یەكێك لە ئازارە ناخۆشەكان دادەنرێت لە جەستەی مرۆڤدا.


كاتێك مرۆڤ تووشی ئەم ئازارە دەبێت دەتوانێت لە سەرەتاداو لە ماڵەوە بەم شێوازانە چارەسەری سەرەتایی بۆ خۆی بكات‌و پاشان سەردانی پزیشك بكات.


1. ئاوو خوێ
كەوچكێكی گەورە خوێ بكەرە ناو كوپێك ئاوی شلەتێنەوەو دواتر غەرغەرەی پێبكەو چەند خولەكێك بەردەوام ببە.


2.زەیتی داری چا
زەیتی ئەم دارە سوودی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە بۆیە دەتوانیت یەك دڵۆپ یان زیاتر لەم زەیتە بكەیتەسەر جێگەی ئازارەكە یاخود دەتوانیت كەمێك لەم زەیتە بكەیتە كوپێك ئاوی شلەتێنەوەو پاشان غەرغەرەی پێ بكەیت.


3.مێخەك
مێخەكێك یان زیاتر بكەرە سەر جێگەی ئازارەكەو ماوەیەك دایبێ پاش ماوەیەك ئازارەكەی كەم دەبێتەوە.


4.زەیتی زەعتەر
چەند دڵۆپێك لەم زەیتە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێكەڵ بكەو بە لۆكەیەك بیدە لە شوێنی ئازارەكە پاش ماوەیەك چارەسەری دەكات.


5.سركەی سێو
بە لۆكەیەك كەمێك لەم زەیتە بدە لە جێگەی ئازارەكەو پاشان چەند خولەكێك پێوەی بهێڵەرەوە ئازارەكە نامێنێت.


6.زەنجەفیل
بەكارهێنانی زەنجەفیلی تازە سوودێكی زۆری هەیە بۆ چارەسەركردنی ئازاری ددانەكان.


7.سیر
سیرێك لەت لەت بكەو بیهێنە بە شوێنی ئازارەكەدا بەهەمان شێوەی ڕێگەكانی دیكە سوودی دەبێت بۆ ئەم ئازارە.


8.نەعنا
دەتوانیت چەند چڵێك نەعنا بە تازەیی یان بە وشككراوەی بەكاربهێنیت بۆ كەمكردنەوەو چارەسەركردنی ئەم ئازارە.


9.پارچە سەهۆڵ
بە پەڕۆیەك پارچەیەك سەهۆڵ هەڵبگرەو پاشان بیدە لە جێگەی لە ئازارەكە ماوەیەك لەسەری دایبنێ سوودی دەبێت.


10.كیسەچا
دەتوانیت كیسەی چا بەگەرمی بیخەیتەسەر شوێنی ئازارەكە، چونكە مادەی تانیسی تێدایەو لەگەڵ گەڵای چادا سوودی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە.


س.ع

پێش 2 هەفتە
796 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟