دەیەوێ كێشی بگەیەنێتە 500 كیلۆ<br > بەوێنە..گەنجێكی پاكستانی 440 كیلۆیەو رۆژانە 3 كاتژمێر وەرزش دەكات

دەیەوێ كێشی بگەیەنێتە 500 كیلۆ
بەوێنە..گەنجێكی پاكستانی 440 كیلۆیەو رۆژانە 3 كاتژمێر وەرزش دەكات

دەیەوێ كێشی بگەیەنێتە 500 كیلۆ<br > بەوێنە..گەنجێكی پاكستانی 440 كیلۆیەو رۆژانە 3 كاتژمێر وەرزش دەكات

خێزان


كەناڵی عەرەبیە بڵاویكردەوە، خان بابا پاكستانی پیاوێكی تەمەن 24 ساڵەو كێشی 440 كیلۆیەو بۆ گەیشتن بە ریكۆردی جیهانی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی كێشی بگەیەنێتە 500 كیلۆ.


ناوبراو سەبارەت بەو رێژە خۆراكەی رۆژانە دەیخوات وتی، دەتوانێت بە یەكجار 2 كیلۆ گۆشتی سور یان مریشك لەگەڵ برنج‌و میوەو یەك لیتر شیر بخوات.


وتیشی، بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە 4 مریشك‌و 36 هێلكە دەخوات.


خان بابا ئاشكراشیكرد، رۆژانە 3 كاتژمێر وەرزش دەكەم‌و دەتوانم تراكتۆرێك بە یەك دەست رابكێشم.


بابا هەر لە منداڵییەو قەڵەو بووە، بەڵام لە تەمەنی 18 ساڵییەوە ئەو كێشەی زیاتر بووە ئێستا 440 كیلۆیە.


ئەو كێشانەی رووبەرووی ئەم كورە دەبێتەوە بریتین لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ‌و هاتوچۆو سەرماو گەرما.


س.ع

11/01/2017
2189 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟