حەیرانی هەڵوێستەكانی بووە <br >كچێكی ئیتاڵی داوای هاوسەرگیری لە ئەحمەدی نەژاد دەكات

حەیرانی هەڵوێستەكانی بووە
كچێكی ئیتاڵی داوای هاوسەرگیری لە ئەحمەدی نەژاد دەكات

حەیرانی هەڵوێستەكانی بووە <br >كچێكی ئیتاڵی داوای هاوسەرگیری لە ئەحمەدی نەژاد دەكات

خێزان

(سیلویا والریو) كچێكی 22 ساڵەی ئیتالییەو دانەری كتێبی (یەك رۆژ یەك سەرۆك كۆمار هەبوو) مەبەستی ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێرانەو بە تاكە پیاوی دەزانێت لە جیهاندا.

ئاژانسی (روز پلاس)بڵاویكردەوە، نوسەری ئەم كتێبە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2011 لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی ئیتالیا(ئانسا) رایگەیاند، ئەحمەدی نەژاد تاكە پیاوی سەر رووی زەوییە.

ناوبراو لەوكاتەدا تەنها تەمەنی 18 ساڵ بوو ئاشكرایكرد، دەمەوێ لەگەڵ ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری ئێران هاوسەرگیری بكەم، ئەحمەدی نەژاد شتێكی كەم نییە، ئەو داهێنەرێكی هاوچەرخی ئێمەیە، ئەو ئۆپۆزسیۆن كپ دەكاتەوە تەهدیدی ئەمریكاش دەكات.

وتیشی، من هیچ لایەنگرییەكی سیاسیم نییە، بەڵام بە بۆچونی من سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران تاكە كەسێكە كە هەڵسوكەوتەكانی گەورەترو باشترە لەچاو سیاسییەكانی جیهان.

س.ع

5 رۆژ پێش ئێستا
23275 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟