کچەکانی ڕامبۆ دەرکەوتنەوە

کچەکانی ڕامبۆ دەرکەوتنەوە

کچەکانی ڕامبۆ دەرکەوتنەوە

خەڵک-

بە شێوەی ڕەسمی و ساڵانە تەنھا یەک کەش دەتوانێت خەڵاتی خانمی گۆڵدن گڵۆب Miss Golden Globe بباتەوە، بەڵام ئەمساڵ خەڵاتەکە پێکەوە درا بە سێ خوشک کە کچەکانی سێلڤستەر ستاڵۆن ئەکتەری دیاری ئەمریکین.

خەڵاتی Miss Golden Globe تایبەتە بە ئافرەتانەی لە بواری ھونەر و میوزیک و فاشیۆندا دەردەکەون.

کچەکانی سێلڤستەر ستاڵۆن کە لای خۆمان بە ڕامبۆ ناسراوە، ناویان سۆفیا و سیستین و سکارلێت-ــە، یەکەمیان سەقاڵی خوێندنی مێژووە لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا، دووەمیان سەرقاڵی فاشیۆنە و سێیەمیشیان لە بواری چالاکییە کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکاندا دەرکەوتووە.

لە کاتی بیستنی ھەواڵەکە، ڕامبۆ بۆ پەیامنێری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وتی: "بە ڕاستی شتێکی مەزنە کە لە شتێکدا بتوانیت یەکەم بیت."

10/01/2017
1921 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟