ئایا مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ماسیه‌كانی كوردستانیش هه‌یه‌؟ به‌دواداچونێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌!

ئایا مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ماسیه‌كانی كوردستانیش هه‌یه‌؟ به‌دواداچونێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌!

ئایا مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ماسیه‌كانی كوردستانیش هه‌یه‌؟ به‌دواداچونێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌!

خێزان، ڕاپۆرتی ڕاوێژ كامه‌ران

جاران خواردنی گۆشتی ماسی بۆ ژه‌مه‌ قورسه‌كان بوو به‌و پێیه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆشتی دیكه‌ زۆر گران بوو، به‌ڵام ئێستا كیلۆیه‌ك گۆشتی ماسی له‌نێوان 3000 بۆ 3500 دیناردایه‌ كه‌ وایكردووه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر ڕۆژانه‌ ماسی بخۆن، به‌ڵام ئایا ئه‌و ماسیه‌ی ئێستا هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌كاری ده‌هێنێت هه‌مان ئه‌و ماسیه‌یه‌ كه‌ به‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ی ناسراوه‌؟

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی پزیشكی  Wake Forest ئه‌نجامدراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ماسی  تلاپیا  كه‌ ئێستا بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردوو، كاتێك له‌ حه‌وزدا گه‌وره‌ ده‌كرێن، به‌تایبه‌تیش گه‌ر خواردنی پێویستی ته‌ندروستی  خۆیان پێناگات (كه‌ ڕوه‌ك و قه‌وزه‌یه‌)  ئه‌وا ماسیه‌كه‌ بڕی پێویستی ڕۆنی ئۆمیگا 3 دروستناكات كه‌ به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ و به‌و جۆره‌ش له‌ كاتی خواردنیدا له‌ جیاتی سوود زیانی زیاتره، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی چه‌ندین هه‌وكردنی جۆراوجۆر و هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و دڵ و هه‌وكردنی جومگه‌كان و هه‌ندێك جاریش له‌ گۆشتی به‌راز زیانی زیاتره‌.

 ماسی تلاپیا كه‌ له‌ عێراق به‌ مشت یاخود به‌ڵتی ناوده‌برێت و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ (شه‌به‌ح)  ناسراوه‌، جۆره‌ ماسیه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زاوزێیان خێرایه‌و زووش گه‌وره‌ ده‌به‌ن بۆته‌ یه‌كێك له‌و ماسیانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسیان هه‌یه‌ زۆر به‌كاری ده‌هێنن چونكه‌ قازانجه‌كه‌ی زۆرتره‌ له‌ جۆره‌ ماسیه‌كانی دیكه‌و تامی گۆشته‌كه‌شی خۆشه‌، به‌وته‌ی بڕوا عه‌بدوڵڵا خوێندكاری ماسته‌ر له‌ بواری ماسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ دروستبونی مه‌ترسی ئه‌و ماسیه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ته‌نها له‌ كاتێكدا ده‌بێت كه‌ له‌ حه‌وزێكی داخراودا كه‌ ئاوه‌كه‌ی پیسبێت به‌خێوبكریت و خواردنی پێویست و گونجاوی پێنه‌درێت یان خواردنه‌كه‌ ژه‌هراوی بێت، بڕوا عه‌بدوڵا به‌ خێزانی وت"كاتێك ماسیه‌كان له‌ ئاوێكدا بن كه‌ كانزای ژه‌هراوی تێیدا به‌رزبێت و ئه‌و عه‌له‌ف و خواردنانه‌ی پێی ده‌ده‌ن گونجاو نه‌بێت ئه‌و كاته‌ مه‌ترسی دروستده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گشتگیر نییه‌و هه‌موو حه‌وزێك ناگرێته‌وه‌، واته‌ ته‌نها ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ گرنگی به‌ ماسیه‌كان ناده‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌و مه‌ترسیه‌ی نییه‌"

ماسی فرۆشێك له‌ كوردستان                                                                            فۆتۆ: نیاز كاكه‌مین

 

به‌وته‌ی ماسی فرۆشه‌كان ئه‌وان ماسی شه‌به‌ح له‌ حه‌وزه‌كانی كوردستان یاخود باشوری عێراق ده‌كڕن و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر حه‌وزی ماسی دروستكراوه‌ به‌رهه‌م زۆر بووه‌و نرخی ماسیش هه‌رزان بووه‌، مه‌حمود عه‌لی خاوه‌نی ماسی برژاوی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری سلێمانی به‌ خێزانی  وت"ئێمه‌ بۆخۆمان زیاتر له‌ حه‌وزه‌كانی باشوره‌وه‌ ماسی ده‌هێنین، چونكه‌ ئه‌وان له‌ ئاوی سوێردا ماسیه‌كان به‌خێوده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌ندروستتره‌و ماسیه‌كانیش جوانتر ده‌رده‌چێت، له‌ كاتێكدا هه‌ندێكجار ماسیه‌كانی ئێره‌ بۆن گڵی لێدێت"

ئه‌م ماسی فرۆشه‌ به‌پێی ئه‌زمونی خۆی له‌ كاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ خواردن و جۆری حه‌وزه‌كان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر جۆری ماسیه‌كان، چونكه‌ ئه‌و ده‌ڵێت"به‌دڵنیایه‌وه‌ خاوه‌ن حه‌وزی ماسی هه‌یه‌ گرنگی به‌ لایه‌نی ته‌ندروستی نادات و ته‌نها ده‌یه‌وێت ماسیه‌كان زوو گه‌وره‌ بن، هه‌ر بۆیه‌ تامی ماسیه‌كان جیاوازتره‌و ئێسقانه‌كه‌شی ڕه‌قتره‌، له‌ كاتێكدا ماسیه‌كانی باشوری عێراق یان به‌شێك له‌و حه‌وزانه‌ كه‌ باشتر گه‌وره‌ ده‌كرێن له‌ هه‌رێم ئێسقانه‌كه‌یان نه‌رمتره‌و تامیان خۆشتره‌"


ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حه‌وزی ماسیان هه‌یه‌ خواردنی ماسیه‌كانیان له‌ كارگه‌ی دروستكردنی عه‌له‌فی ماسی ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كارگه‌ هه‌بووه‌ له‌ شاری سلێمانی كه‌ره‌سته‌ی مه‌ترسیداری له‌ دروستكردنی عه‌له‌فه‌كه‌یدا به‌كارهێناوه‌، له‌شكر حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنەی تەندروستی و خۆراك له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی تەندروستی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ خێزانی وت"ئه‌م جۆره‌ ماسیانه‌ ته‌نها له‌ دۆخێكدا ده‌بنه‌ هۆی مه‌ترسی كه‌ خواردنه‌كه‌یان خراپه‌و گه‌ر عه‌له‌فی ته‌ندروستی پێبدرێت ماسیه‌كه‌ كێشه‌ی نابێت، واته‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ته‌نها له‌ كاتێكدا دروستده‌بێت كه‌ ئه‌و خواردنه‌ی ده‌درێت به‌ ماسیه‌كه‌ ته‌ندروست نه‌بێت"

له‌شكر حه‌مید وتیشی"ئێمه‌ كه‌م تا زۆر چاودێری كارگه‌كانی دروستكردنی عه‌له‌ف ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی ته‌ندروت بده‌ن به‌ ماسیه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕابردوشدا كارگه‌یه‌كمان داخست له‌ ناوچه‌ی دۆڵه‌ڕووت له‌ سلێمانی  كه‌ ڕیخۆڵه‌و پێسته‌ی مریشكیان وشكده‌كرد و ده‌یانكرده‌وه‌ به‌ عه‌له‌ف بۆ ماسی"

هه‌رچی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ماسیه‌ ته‌نها له‌و كاته‌دا مه‌ترسی دروستده‌كات كه‌ خواردنه‌كه‌یان خراپ بێت، توانا ئه‌حمه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی سامانی ماسی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به‌ خێزانی وت"ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ به‌خێوكردنی ماسیدا ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌درێت، واته‌ گه‌ر خواردنه‌كه‌ی ته‌ندروست بێت ئه‌وا ماسیه‌كه‌ش كێشه‌ی نابێت"
به‌ڵام ئه‌م به‌رپرسه‌ی هۆبه‌ی سامانی ماسی دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ چاودێریه‌كی ئه‌وتۆشیان به‌سه‌ر حه‌وزه‌كانی ماسیه‌وه‌ نه‌ماوه‌، ئه‌و وتی"له‌ ساڵانی پێشوودا سه‌ردانكردنی به‌رده‌واممان هه‌بوو بۆ حه‌وزه‌كان، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ چاودێریه‌ش كه‌مبۆته‌وه‌"

21/12/2016
8674 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟