دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌فسون: باوكم خه‌ڵكی دیاربه‌كره‌

دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌فسون: باوكم خه‌ڵكی دیاربه‌كره‌

دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌فسون: باوكم خه‌ڵكی دیاربه‌كره‌

خێزان

یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ شه‌وانه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌دیار دراماكه‌یه‌وه‌ داده‌نیش ئه‌كته‌ری توركی (سيرين مورایه‌) كه‌ ڕۆڵی ئه‌فسون ده‌بینێت له‌ درامای (ئه‌و ژیانه‌ هی منه‌) و به‌هۆی ڕۆڵه‌كه‌شیه‌وه‌ ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه‌، له‌م دیمانه‌یه‌دا كه‌ ڕۆژنامه‌ی ڕایدكاڵی توركی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه‌، وه‌ڵامی زۆر پرسیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی ده‌داته‌وه‌:

 

- ده‌وترێت تۆ خه‌ڵكی دیاربه‌كریت، ئه‌مه‌ تا چه‌ند وایه‌؟

ئه‌فسون: من دایكم خه‌ڵكی كاستومونویه‌و باوكیشم خه‌ڵكی دیاربه‌كره‌، ئه‌وان له‌ دیاربه‌كر ژیاون و دواتر هاتوینه‌ته‌ ئه‌سته‌مبول، من بۆخۆم له‌ ئه‌سته‌مبوڵ گه‌وره‌بوم و ژیاوم.

 

- منداڵێكی چۆن بویت؟ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت چۆنه‌؟

ئه‌فسون: من منداڵێكی به‌خته‌وه‌ر بووم چونكه‌ خێزانێكی باشم هه‌بووه‌ كه‌ گرنگیه‌كی زۆریان پێمداوه‌، ئێستاش رۆژانه‌ لانیكه‌م 7 جار له‌گه‌ڵ دایك و باوكم قسه‌ ده‌كه‌م، هه‌ر ناڕه‌حه‌تی و كێشه‌یه‌كیشم هه‌بیت به‌ بێ دودڵی لای ئه‌وان باسی ده‌كه‌م و له‌ پشتمن.

 

- كه‌سێكی دڵناسكیت؟

ئه‌فسون: هێنده‌ به‌ ئاسانی ناتوانرێت دڵم بشكێندرێت، به‌ڵام به‌ڵێ كه‌سێكی هه‌ستیارم و دڵم ناسكه‌، ئه‌سته‌میشه‌ كه‌ بزانین چ شتێك به‌ ئازاره‌ بۆمان، چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین ئه‌و شتانه‌ی ئازارمان ده‌ده‌ن زۆر زۆرن.

 

- ئه‌ی كه‌سێكی خه‌مباریت؟

ئه‌فسون: ئمم، به‌ڵی هه‌ندێك كات، هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك لایه‌نێكی تاریكی هه‌یه‌و ناوه‌ ناوه‌ توشی بێزاری و بێتاقه‌تی ده‌بێت.

 

- هیچ بۆچونێكی سیاسیت هه‌یه‌ كه‌ بته‌وێت ده‌ری ببڕیت؟

ئه‌فسون: من له‌ دۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌ دوودڵ و ڕاڕام، سیاسه‌ت هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی ته‌نیوه‌، من ئێستا ته‌مه‌ن بۆته‌ 30 ساڵ، به‌ڵام له‌ داهاتووی وڵاته‌كه‌م ده‌ترسم.

 

 

- هه‌ستت چۆنه‌ كه‌ بویته‌ته‌ 30 ساڵ؟

ئه‌فسون: هه‌ستی گه‌وره‌بون و پێگه‌یشتنی ته‌واوه‌تی خۆش و به‌ چێژه‌، ئێستا ده‌زانیت كه‌ چیت ده‌وێت له‌ ژیاندا و به‌رچاوت ڕونتره‌، له‌ گه‌نجیدا پێت وایه‌ كاتێك ته‌مه‌نت ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌موو شتێك خراپ ده‌بێت، له‌ كاتێكدا وانیه‌و تۆ كه‌ به‌ته‌واوه‌تی پێده‌گه‌یت زیاتر رێزی خۆت ده‌زانیت، من ئێستا زۆر حه‌زم به‌ ژیانه‌و به‌شێكی زۆر له‌ تێڕوانینه‌كانم گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌.

 

- ئایا درێژترین په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ ژیانی تۆدا چه‌ندێك بووه‌؟

ئه‌فسون: 10 ساڵ.

 

- ئه‌ی دابڕان پاش 10 ساڵ قورس نه‌بوو؟

ئه‌فسون:  په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌ هاوڕێیه‌تیه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و دواتر یه‌كدیمان خۆشویست، دواتر كاره‌كه‌ تا كۆتای سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه‌ جیابوینه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك هاوڕێ ماینه‌وه‌و ئێستاش جاروبار یه‌كدی هه‌ر ده‌بینین و ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی من تاكه‌ منداڵی خێزانه‌كه‌م و ئێمه‌ش خێزانێكی بچكۆله‌ین، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ست به‌ ته‌نهایی ناكه‌م.

 

- خوێنكارێكی چۆن بوویت؟

ئه‌فسون: من تا دواناوه‌ندیم خوێندووه‌ چونكه‌ خوێندكارێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، كاتێك تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌بوو له‌ گه‌ڵ 3 هاوڕێم كۆده‌بوینه‌وه‌وئه‌وه‌ی به‌لایدا نه‌ده‌چوین سه‌عیكردن بوو، به‌ڵام من دواتر له‌ بواری دیكه‌دا خۆم دۆزیه‌وه‌.

 

- ڕات سه‌باره‌ت به‌ رۆڵه‌كه‌ت (ئه‌فسون) چیه‌ له‌ درامای (ئه‌و ژیانه‌ هی منه‌)؟

ئه‌فسون: ڕۆڵی ئه‌فسون یه‌كێكه‌ له‌ خۆشه‌ویسترین و جوانترین كاره‌كته‌ره‌كان لام، دراماكه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ستهێنا، ئێمه‌ وا ڕاهاتوین كه‌ به‌رده‌وام له‌ نێو چینه‌ بۆرجوازیه‌كاندا دراما ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام له‌م درامایه‌دا هونه‌ره‌كه‌ ساده‌و واقعیانه‌ته‌ر نیشان درا، ده‌توانم بڵێم من عاشقی رۆڵه‌كه‌ی خۆم بووم له‌و درامایه‌دا، 12 ساڵه‌ كاری هونه‌ری ده‌كه‌م و هیچ ڕۆلێكم به‌قه‌د ئه‌و ڕۆڵه‌م خۆش نه‌ویستووه‌.

 

- به‌ڵام قه‌ت له‌ ژیانی خۆتدا خۆت به‌ كه‌سێك نیشان داوه‌ كه‌ ئه‌و نه‌بوبیت؟

ئه‌فسون: به‌دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ئه‌فسونی لا چێژبه‌خشتر كردووم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ كه‌ من له‌ ژیانی واقدا به‌و جۆره‌ نیم، بۆیه‌ له‌ دراماكاندا ده‌توایت شته‌ سه‌یر و نه‌كرده‌كان تاقیبكه‌یته‌وه‌.

 

- ئه‌و قژه‌ زه‌رده‌ت ته‌نها بۆ ڕۆڵی (ئه‌فسونه‌)؟

ئه‌فسون: به‌ڵی من بۆ ئه‌و درامایه‌ قژم زه‌رد كرد، به‌ڵام زۆریش به‌لامه‌وه‌ جوانه‌، كه‌ ده‌چمه‌ به‌ر ئاوینه‌و ته‌ماشای خۆم له‌گه‌ڵ وێنه‌ كۆنه‌كانم ده‌كه‌م، هه‌سته‌كه‌م ئه‌م قژه‌ زه‌رده‌م زۆر لێهاتووه‌.

18/12/2016
34396 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟