ئارامۆ كێی له‌ پشته‌؟ ئاشكرا ده‌بێت!

ئارامۆ كێی له‌ پشته‌؟ ئاشكرا ده‌بێت!

ئارامۆ كێی له‌ پشته‌؟ ئاشكرا ده‌بێت!

خێزان - ڕاوێژ كامه‌ران

له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئارامۆ یه‌كێك بوو له‌ دیارترین ڕاگه‌یه‌ندكاره‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌ كوردیه‌كان، به‌ڵام دواتر و پاش ماوه‌یه‌ك كه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه‌ توشی ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی زۆر بووه‌، له‌ سه‌ر شاشه‌ دوركه‌وته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ كاركردن به‌رده‌وام بوو، له‌ ئێستاشدا كار بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌كات له‌ وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كانی نێت تیڤیدا، به‌ڵام ئایا چی هۆكاری به‌رده‌وامی ئارامۆ بووه‌؟

ڕاگه‌یه‌ندكار ئارامۆ كه‌به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئه‌رمینیایه‌و له‌ 13/11/1973 له‌ ئه‌رمینیا له‌ دایك بووه‌، سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژێكی كورد ده‌ركه‌وت و چه‌ند گۆرایه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، دواتر به‌و پێیه‌ی ئه‌و له‌ ژێر كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی توركیادا بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵی 2007 له‌ توركیاوه‌ پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ كه‌ناڵی زاگرۆس به‌ناوی میڤان شۆ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ ستایلێكی توركیه‌و بۆ ئه‌و كاته‌ی كوردستان شتێكی تازه‌ بوو، هه‌ر بۆیه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆریشی ده‌بێت، ئارامۆ بۆ ئه‌و پرۆگرامه‌ی پێویستی به‌ بێژه‌رێكی كچ ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ڤین ئاسۆ وه‌ ده‌كات و ئه‌ڤین له‌ گه‌ڵ باوكیدا ده‌چنه‌ توركیا بۆ پێشكه‌شكردنی پڕگۆرامه‌كه‌و ئه‌وه‌ش سه‌رتای ناسینی ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ ده‌بێت.

پاشان ئارامۆ دێته‌ هه‌ولێر و له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی زاگرۆسه‌وه‌ پرۆگرامی (چەرخ و فەلەك) و دواتریش (من جیاوازم) ئه‌نجام ده‌دات كه‌ بینه‌رێكی زۆریان ده‌بێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌تایبه‌تیش نیچیرڤان بارزانی دروستده‌كات كه‌ له‌و ساڵانه‌دا نێچیرڤان بارزانی زۆر مه‌به‌ستی بووه‌ كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی مۆدێرن نیشان بدات هه‌ر بۆیه‌ گرنگی به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ 4 ی بۆ داده‌مه‌زرێنێت، دواتر به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆڕه‌كیش به‌ ئه‌و ده‌سپێرێت كه‌ پێشتر درابویه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر و له‌ وێشه‌وه‌ هیچكات هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ئارامۆ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشدا نابن و له‌و كه‌ناڵه‌ش چه‌ندین پرۆگرامی به‌ناوبانگ له‌وانه‌ش (تۆ نمونەی – ملیۆنێر – ئارامۆ شۆ – ئەڤین ژن و ژیان) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ڵام ئارامۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی تێچویه‌كی زۆریان ده‌ویست و نه‌شیان ده‌توانی به‌ ڕیكلام پاره‌كه‌ی ده‌ربهێننه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌ویست كه‌ ڕاگه‌یاندن بكه‌نه‌ بزنس، به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون و هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌یان خسته‌ ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌وێ دورخرانه‌وه‌.

ئارامۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌وتووی له‌ پشت بوو كه‌ (ئه‌ڤین ئاسۆ) بوو، هه‌ر بۆیه‌ توانی درێژه‌ به‌ كاره‌كانی بدات و پرۆگرامێكی خۆی بهێڵێته‌وه‌ كه‌ پرۆگرامی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) بوو كه‌ له‌ كه‌ناڵی كوردماكس په‌خش ده‌كرا و دواتریش بۆخۆیان كه‌ناڵی نێت تیڤیان دامه‌زراندن كه‌ تا ئێستا له‌ كار به‌رده‌وامه‌و دیارترین كه‌سی دیاری كه‌ناڵه‌كه‌ هه‌ر ئه‌ڤین ئاسۆیه‌ كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئارامۆ كارده‌كات.

ئه‌ڤین ئاسۆ هه‌میشه‌ له‌ قسه‌كانیدا به‌هێزی په‌یوه‌ندی خۆی و ئارامۆی نه‌شاردۆته‌وه‌، ئه‌و خۆی بە قەرزاری ئارامۆ دەزانێت و ده‌ڵێت" ئارامۆ شۆڕشی خستە نێو میدیای كوردی، كەسێكە هاتۆتە كوردستان خزمەتی میدیای كوردی دەكات بەداخەوە زۆر كەس هەستی پێ ناكات، دەمەوێت زۆر بە ڕاشكاوانە ئەوە بڵێم ئەو كارانەی كە ئێستا دەیبینن كە ئەنجام دەدرێت هەمووی لەسەر ماندوبونی تایبەتی ئارامۆیە، بەداخەوە زۆر كەس هەست بەمە ناكەن."

ئه‌ڤین ئارامۆی به‌ باشترین و پاكترین و مامۆستاو هاوڕێ‌و نزیكترین‌و خۆشه‌ویستترین كه‌سی ناوبردووه‌و وتشیوه‌تی"ئارامۆ جگه‌ له‌وه‌ی‌ مه‌زنترین‌و داهێنه‌رترین مرۆڤه‌ به‌لای‌ منه‌وه‌، هه‌میشه‌ پشت‌و په‌نام بووه‌و ئه‌وه‌ی‌ من پێی‌ گه‌یشتووم هه‌مووی‌ ئارامۆ خاوه‌نێتی‌"

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ئارامۆی له‌ سه‌ر شاشه‌كان هێشتۆته‌وه‌ وه‌فا و په‌یوه‌ستی بێژه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌تی (ئه‌ڤین ئاسۆ) كه‌ به‌رده‌وام له‌ پشتی بووه‌.

16/12/2016
36060 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

ئه‌مڕۆ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟