پله‌ی سته‌یشن و ئێکس بۆکس...(فیفا ١٩) گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌ کۆپی یارییه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کاندا ده‌کات

پله‌ی سته‌یشن و ئێکس بۆکس...(فیفا ١٩) گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌ کۆپی یارییه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کاندا ده‌کات

پله‌ی سته‌یشن و ئێکس بۆکس...(فیفا ١٩) گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌ کۆپی یارییه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کاندا ده‌کات

خه‌ڵک
وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌یمی "فیفا" له‌ساڵی ٢٠١٩ گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌ سیستمی یارییه‌کادا ده‌که‌ن و به‌کارهێنه‌رانی یارییه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کان ناچار ده‌که‌ن مانگانه‌ به‌شداری بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای "ئیا  سپۆرت"ی وه‌به‌رهێنه‌ری (فیفا گه‌یم) ئاشکرای کردووه‌، که‌ له‌ساڵی ٢٠١٩دا گۆڕانکاری له‌سیستمی یارییه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌که‌دا ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ کڕیار چیتر کۆپییه‌ک له‌ "سی دی" یارییه‌که‌ له‌بازاڕه‌کاندا ناکڕێت، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌شداری ده‌کات و به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌شداریکردنه‌ش مانگانه‌ پاره‌ ده‌دات.


بیرۆکه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران دوو ئامانجی گه‌وره‌ ده‌پێکێت، یه‌که‌میان پاره‌ی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌وپێیه‌ی هه‌ر به‌شدارێک مانگاته‌ ٥ پاوه‌ندی لێوه‌رده‌گیرێت، دووه‌میشیان نوێکاری به‌رده‌وام له‌ گه‌یمه‌که‌دا ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر ساڵانه‌ پێویستی به‌ کڕینی کۆپی نوێ بێت، واتا به‌درێژایی ساڵی ٢٠١٩ گۆڕانکارییه‌کانیان به‌شێوه‌ی (ئه‌پده‌یت) پێده‌گات و ئه‌پده‌یته‌کان بێبه‌رامبه‌رن، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ سه‌رکه‌وتو بێت ئه‌وا له‌داهاتودا بیر له‌وه‌ ده‌کرێته‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌یمه‌کان به‌شێوه‌یه‌ کار له‌گه‌ڵ گه‌یمه‌ره‌کاندا بکه‌ن.


پێش 1 هەفتە
937 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved