مینا کێیه‌، ده‌یناسیت؟(٨) زانیاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌باره‌ی بۆنده‌ نوێیه‌که‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌

مینا کێیه‌، ده‌یناسیت؟(٨) زانیاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌باره‌ی بۆنده‌ نوێیه‌که‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌

مینا کێیه‌، ده‌یناسیت؟(٨) زانیاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌باره‌ی بۆنده‌ نوێیه‌که‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌

خه‌ڵک
ئه‌مڕۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یێری مینای کۆڵۆمبی بۆ ڕیزه‌کانی ئاشکرا کرد، به‌ڵام به‌نسبه‌ت زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌وه‌ یاریزانێکی نه‌ناسراوه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕۆژنامه‌ی "مارکا" هه‌شت زانیاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ و نه‌بیستراوی له‌باره‌ی به‌رگریکاره‌ کۆڵۆمبییه‌که‌وه‌ ئاشکرا کردووه‌، ڕه‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بۆت ده‌رکه‌وێت له‌ کام جۆره‌یاریزانانه‌یه‌:
1.به‌هۆی گه‌وره‌یی پێیه‌کانیه‌وه‌، کۆمپانیای ئه‌دیداس ناچاربووه‌ چه‌ند جۆرێک پێڵاوی نوێی به‌بێ قه‌یتان بۆ دروست بکات!


2.له‌دوای تۆمارکردنی هه‌ر گۆڵێک ئاهه‌نگێکی سه‌یر ده‌گێڕێت ناوی "شۆکی سالسا"یه‌!


3.هه‌میشه‌ شۆرته‌که‌ی داده‌به‌زێنێت، به‌شێوه‌یه‌ک جله‌کانی ژێره‌وه‌ی دیارن و ئه‌وه‌ش گوزارشته‌ له‌وه‌ی هانده‌ری سه‌رسه‌ختی "ڕاپ" و "هیپ هۆپه‌".


4.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناسراوه‌، به‌ڵام هێشتا کاره‌کانی له‌لایه‌ن مامییه‌وه‌ به‌ڕێده‌کرێت.
5.له‌گه‌ڵ پابلۆ ئالمێرۆی هاونیشتیمانی به‌ دوو "گاڵته‌جاڕه‌که‌ی کۆڵۆمبیا" ناوده‌برێن، به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره‌ سه‌یره‌کانیانه‌وه‌ له‌ناو یاریگادا.
6.له‌وه‌رزی ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیکوادۆری توشی شکانی ئێسکی قاچی هات.
7.ساڵی ٢٠١٦ باشترین به‌رگریکاری خولی برازیلیارۆ بووه‌ و له‌ساڵی ٢٠١٧ باشترینی ساو پاولۆ چامپیۆنشیپ بووه‌.
8.سه‌ره‌تا که‌ هاتۆته‌ "سانتا فی" له‌پێگه‌ی ناوه‌ندی به‌رگری یاریی کردووه‌، به‌ڵام پێگه‌که‌ی بۆ سه‌نته‌ری به‌رگری گۆڕیوه‌ و سه‌رکه‌وتو بووه‌.


پێش 1 هەفتە
1385 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved