ڕۆناڵدۆی دیارده‌: به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ وه‌ک گۆڵپارێز ده‌ستم پێکرد و پێی چه‌پم به‌هێز نه‌بوو

ڕۆناڵدۆی دیارده‌: به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ وه‌ک گۆڵپارێز ده‌ستم پێکرد و پێی چه‌پم به‌هێز نه‌بوو

ڕۆناڵدۆی دیارده‌: به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ وه‌ک گۆڵپارێز ده‌ستم پێکرد و پێی چه‌پم به‌هێز نه‌بوو

خه‌ڵک
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل، یاخود گه‌وهه‌رهی به‌رازیل، دیارده‌ "فینۆمینۆ"، به‌ چ ناوێک ناوی ده‌به‌یت ئه‌وه‌یان شتێکی تره‌، به‌ڵام هیچ که‌س ناتوانێت نکوڵی له‌وه‌ بکات که‌ باشترین هێرشبه‌ری مێژووه‌.
"فینۆمینۆ" له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌بارنه‌مای "زیکۆ ١٠" نهێنی سه‌ره‌تاکانی ژیانی وه‌رزشیی ئاشکرا ده‌کات و به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌:
ده‌ستپێک :" سه‌ره‌تای ژیانم به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی تواناکان له‌ ڤاڵکیری ده‌ستپێکرد، تاقیکردنه‌وه‌ی توانای هونه‌ری فوتساڵ زۆر قورس بوو، نزیکه‌ی ٥٠ منداڵی تر به‌هه‌مان شێوه‌ هاتبون بۆ هه‌مان تاقیکردنه‌وه‌، من ده‌مویست له‌پێگه‌ی هێرشبه‌ری باڵی ڕاست یاریی بکه‌م، چونکه‌ لێدانم به‌پێی چه‌پ زۆر به‌هێز نه‌بوو، له‌هه‌موو پێگه‌کاندا یاریزان هاتبون، به‌ڵام ته‌نها سێ گۆڵپارێز له‌نێو تاقیکاره‌کاندا هه‌بوون، منیش وه‌ک گۆڵپارێز تاقیکردنه‌وه‌م ئه‌نجامدا و به‌سه‌رکه‌وتویی تێمپه‌ڕاند، به‌ڵام له‌دوای تاقیکاری و له‌مه‌شقه‌کاندا ئه‌و پێگه‌یه‌م گۆڕی به‌ هێرشبه‌ری و هه‌رگیز ئاوڕم له‌دوای خۆم نه‌دایه‌وه‌".
پازدان له‌ فوتساڵه‌وه‌ بۆ فوتباڵ :"‌دوای هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ بواری فوتساڵ کردم، له‌ تیپی لاوانی ساو کریستۆڤاۆ بۆ یاریی فوتباڵ خۆم ناونس کرد، ساڵی دووه‌م چومه‌ پێکهاته‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ که‌ جێرزینیۆ ڕاهێنه‌ریان بوو، دواتر له‌ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا چومه‌ کروزێرۆ له‌وێ وه‌رزێک له‌ تیپی لاوان یارییم کرد".

سه‌رمای ئه‌وروپا و خه‌ونه‌کان :" که‌شو هه‌وای ئه‌وروپا و هۆڵه‌ندا بۆ من ئاسان نه‌بوو و بگره‌ گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیکردنم به‌ ئایندهۆڤنه‌وه‌ هه‌موو شتێکی له‌بیر بردمه‌وه‌ و ته‌نها چاوم له‌ بردنه‌وه‌ بوو، گوێم به‌ که‌شو هه‌وا و سه‌رما سۆڵه‌ نه‌ده‌دا، گرنگ به‌لامه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن بوو".
ئامۆژگاری لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌کات :" لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ وا له‌مێشکی خۆیاندا چه‌سپاندویانه‌ که‌ ده‌بێت پارێزگاری له‌خۆت بکه‌یت و توشی پێکان نه‌بیت! دۆخه‌که‌یان له‌خۆیان ئاڵۆز کردووه‌، به‌ڵام من پێیان ده‌ڵێم ته‌نانه‌ت توشبونیشتان به‌ پێکان له‌کۆتاییدا به‌هێزترتان ده‌کات".
ڕیاڵ مه‌درید و زێدان :" سه‌رده‌می من له‌ ڕیاڵ مه‌درید زۆر ناوازه‌ بوو، زۆریش به‌هێز بوین، کاتێکی نایابم به‌ڕێکرد به‌تایبه‌ت له‌کاتی مه‌شقه‌کاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌موو مه‌شقێکدا نمایشه‌ بێهۆشکه‌ره‌کانی زێدانم ده‌بینی، شتی وا زه‌حمه‌ت و قورسی ده‌کرد ته‌نانه‌ت له‌کاتی یارییه‌کاندا نه‌ده‌توانرا دووباره‌ بکرێته‌وه‌! له‌ ڕیاڵ له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌‌وه‌ی یاریگا به‌خته‌وه‌ر بوین وکاتی خۆشمان به‌ڕێده‌کرد له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم".


پێش 1 هەفتە
761 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved