ئه‌گه‌ر مێسی و کریستیانۆ نه‌بونایه‌ داتا و ڕیکۆرده‌کانی تۆپی پێ چییان لێبه‌سه‌ر ده‌هات؟

ئه‌گه‌ر مێسی و کریستیانۆ نه‌بونایه‌ داتا و ڕیکۆرده‌کانی تۆپی پێ چییان لێبه‌سه‌ر ده‌هات؟

ئه‌گه‌ر مێسی و کریستیانۆ نه‌بونایه‌ داتا و ڕیکۆرده‌کانی تۆپی پێ چییان لێبه‌سه‌ر ده‌هات؟

خه‌ڵک
لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌و دوو ئه‌فسانه‌یه‌ی تۆپی پێن که‌ جیهانیان به‌نازناو و ده‌ستکه‌وته‌کانیان داگیرکردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ماوه‌ی (١٠) ساڵه‌ هه‌رچی نازناوی فه‌ردییه‌ قۆرخیان کردووه‌.
ڕۆژنامه‌ی مارکا به‌ داتا و ژماره‌ ئاشکرای کردووه،‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌ ناوداره‌ له‌بواری تۆپی پێدا نه‌بونایه‌ دۆخه‌که‌ به‌شێوه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو، به‌ڵکو ته‌واوی نازناوه‌ فه‌ردی و ڕیکۆرده‌کان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا ده‌هات به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌.
بالۆن دۆر
مێسی و کریستیانۆ هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی پێنج بالۆن دۆرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ تائێستا یۆهان کرۆیف و میشێل پلاتینی و مارک ڤان باستن له‌ لوتکه‌دا بوون به‌ سێ باڵۆن دۆره‌وه‌!
خه‌ڵاتی "زه‌ بێست"
ته‌نها کریستیانۆ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه‌ و دووجار به‌ده‌ستی هێناوه‌.
گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ
له‌ئێستادا به‌ ١١٥ گۆڵه‌وه‌ کریستیانۆ گۆڵکاری مێژوویی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ڕائول گۆنزالێس به‌ ٧١ گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری مێژوویی خوله‌که‌ ده‌بوو!
گۆڵکاری سه‌رجه‌م خوله‌ ئه‌وروپییه‌کان
کریستیانۆ گۆڵکاره‌ به‌ ١١٧ گۆڵه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ڕائول گۆنزالێس به‌ ٧٧ گۆڵه‌وه‌ خاوه‌نی ڕیکۆرده‌که‌ ده‌بوو.
زۆرترین وه‌رز گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ
کریستیانۆ زۆرترین وه‌رز گۆڵکاری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان بووه‌ (٦ وه‌رز)، به‌دوایدا مێسی دێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌‌ ڤان نیسته‌لڕۆی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی به‌ گۆڵکاری سێ وه‌رزه‌وه‌ هه‌ڵگری ڕیکۆرده‌که‌ ده‌بوون.
ڕیکۆردی گۆڵ له‌ یه‌ک وه‌رزی چامپیۆنز لیگ
کریستیانۆ دیسانه‌وه‌ هه‌ڵگری ئه‌م ڕیکۆرده‌یه‌ به‌وپێیه‌ی له‌یه‌ک وه‌رزی خوله‌که‌دا توانیویه‌تی ١٧ گۆڵ تۆمار بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ڤان نیسته‌لڕۆی و ماریۆ گۆمێز به‌ ١٢ گۆڵه‌وه‌ ڕیکۆرده‌که‌یان مسۆگه‌ر ده‌کرد.
گۆڵکاری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان له‌ماوه‌ی (١٠) وه‌رزدا:
چامپیۆنز لیگ ٢٠٠٧/٢٠٠٨:
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ(٨ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ فێرناندۆ تۆرێس، درۆگبا و جێرارد به‌ (٦) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکار ده‌بوون.
چامپیۆنز لیگ ٢٠٠٨/٢٠٠٩: لیۆ مێسی (٩ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ جێرارد و میرۆسلاڤ کلۆزه‌ به‌(٧) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکار ده‌بوون.
چامپیۆنز لیگ ٢٠٠٩/٢٠١٠: مێسی (٨ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئۆلیچی بایرن میونشن به‌ (٧) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکار ده‌بوو.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٠/٢٠١١: مێسی (١٢ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئیتۆ و ماریۆ گۆمیز به‌(٨) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوون.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١١/٢٠١٢: مێسی (١٤ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ماریۆ گۆمێز به‌ (١٢) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوو.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٢/٢٠١٣: کریستیانۆ (١٢ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ لیڤاندۆڤیسکی به‌ (١٠) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوو.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٣/٢٠١٤: کریستیانۆ (١٧ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌(١٠) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوو.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٤/٢٠١٥: مێسی و کریستیانۆ (١٠ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ نایمار به‌ته‌نها گۆڵکار ده‌بوو به‌وپێیه‌ی ئه‌ویش خاوه‌نی (١٠) گۆڵه‌ له‌و وه‌رزه‌دا.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٥/٢٠١٦: کریستیانۆ (١٦ گۆڵ)، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ لیڤاندۆڤیسکی به‌ (٩) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوو.
چامپیۆنز لیگ ٢٠١٦/٢٠١٧: کریستیانۆ (١٢ گۆڵ): ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ کاڤانی و لیڤاندۆڤیسکی به‌(٨) گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌بوون.
گۆڵکاری قۆناغی گروپه‌کانی چامپیۆنز لیگ
کریستیانۆ ومێسی به‌درێژایی ماوه‌ی به‌شداریکردنیان له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کاندا هه‌ریه‌که‌ (٦٠) گۆڵیان تۆمار کردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ که‌ریم بنزیمه‌ به‌ (٤٠) گۆڵه‌وه‌ هه‌ڵگری ڕیکۆرده‌که‌ ده‌بوو.
زۆرترین هاتریک له‌ چامپیۆنز لیگ
کریستیانۆ و مێسی هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی (٧) هاتریکه‌ و ڕیکۆرده‌که‌ به‌ناوی هه‌ردووکیانه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ ئینزاگی و ماریۆ گۆمێز و لویز ئه‌دریانۆ به‌تۆمارکردنی (٣) هاتریک هه‌ڵگری ڕیکۆرده‌که‌ ده‌بوون.
سه‌رچاوه‌....


پێش 2 هەفتە
1791 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved