سه‌رۆک‌ کۆڵنادات... ڕۆناڵدینیۆ به‌درێسی یانه‌یه‌کی لاتینی زه‌به‌لاحه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سه‌رۆک‌ کۆڵنادات... ڕۆناڵدینیۆ به‌درێسی یانه‌یه‌کی لاتینی زه‌به‌لاحه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سه‌رۆک‌ کۆڵنادات... ڕۆناڵدینیۆ به‌درێسی یانه‌یه‌کی لاتینی زه‌به‌لاحه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

خه‌ڵک
ئیداره‌ی یانه‌ی ناسیوناڵ مۆنتیڤیدیۆی ئۆرۆگوایی گرێبه‌ستێکی گرانبه‌های پێشکه‌شی ڕۆنالدینیۆ گاوچۆی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل کردووه‌ و سه‌رۆک یانه‌که‌ سوره‌ له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی.
ڕۆژنامه‌ی "ئۆ گلۆبۆ"ی به‌رازیلی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشکرای کردووه‌، خوسێ لویس ڕۆدریگێزی سه‌رۆکی یانه‌ی ناسیوناڵ مۆنتیڤیدیۆ له‌ساڵی ٢٠١٥وه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌که‌ی وه‌رگرتووه‌ و له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار گرێبه‌ستی پێشکه‌شی ڕۆناڵدینیۆ کردووه‌، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ ناوداره‌که‌ی به‌رازیل ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ وازی له‌یارییکردن هێناوه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو یاریگاکان.
له‌ئێستادا سه‌رۆکی یانه‌که‌ ته‌نها خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ جادوگه‌ره‌که‌ی به‌رازیل بخاته‌ پێکهاته‌که‌یه‌وه‌ و پێی وایه‌ سێ سودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، یه‌که‌میان هانده‌رانی تۆپی پێ سه‌رنجیان به‌لای یانه‌که‌یدا ڕاده‌کێشرێت و دووه‌میشیان له‌ڕووی ماددییه‌وه‌ قازانج ده‌که‌ن و سێیه‌میشیان خه‌ونی هانده‌ران به‌بینینی ڕۆناڵدینیۆ ده‌بێته‌ ڕاستی.
لێره‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌ گرێبه‌ستی کۆتاییان پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ موچه‌یه‌کی به‌رزی بۆ ته‌رخان کراوه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی حه‌زی پێده‌کات، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ براکه‌ی ڕۆناڵدینیۆ که‌ لێپرسراوی کاره‌کانیه‌تی سه‌ردانی ئۆرۆگوایی کردووه‌ و حاڵی حازر جه‌مسه‌ره‌کان له‌گفتوگۆدان، ئه‌گه‌ری به‌هێزیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێک.

پێش 2 هەفتە
6113 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved