ئه‌وه‌ی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ده‌یکات له‌ساڵی ٢٠٠٩وه‌ ڕووینه‌داوه‌

ئه‌وه‌ی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ده‌یکات له‌ساڵی ٢٠٠٩وه‌ ڕووینه‌داوه‌

ئه‌وه‌ی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ده‌یکات له‌ساڵی ٢٠٠٩وه‌ ڕووینه‌داوه‌

خه‌ڵک
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌کۆتا ڕووبه‌روبونه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی هوڵ سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو توانی نۆیه‌م بردنه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌ک له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌کان تۆمار بکات.
له‌ده‌ستپێکی سه‌رده‌می جوزێ مۆرینیۆوه‌ ئاستی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌پێی پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و توانیویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتنه‌کان، له‌کۆتا ڕووبه‌روبونه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر هوڵ سیتی له‌ جامی ڕابیته‌ی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌ ئینگلزییه‌کان به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش بردنه‌وه‌ی ژماره‌(٩)ی له‌سه‌ریه‌کی یونایتد ده‌کات له‌م وه‌رزه‌دا پاش سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌کانی: زۆریا لوگانسک(یوروپا لیگ)، تۆتنهام، کریستاڵ پاڵس، وێست برۆمیچ ئالبیۆن، سانده‌رلاند، میڵدزبره‌، وێستهام(خولی ئینگلیزی)، پاشان ڕیدینگ له‌جامی یه‌کێتی یانه‌کانی ئینگلته‌را و له‌کۆتاییشدا هوڵ سیتی له‌ جامی ڕابیته‌ی یانه‌ ئینگلزییه‌کان "فا کاپ".
له‌و ماوه‌یه‌شدا توانیویانه‌ ٢٠ گۆڵ تۆمار بکه‌ن و ته‌نها سێ گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌مانگی دووی سالی ٢٠٠٩وه‌ له‌لایه‌ن هیچ ڕاهێنه‌ر و پێکهاته‌یه‌کی شه‌یتانه‌ سوره‌کانه‌وه‌ تۆمار نه‌کراوه‌.

7 رۆژ پێش ئێستا
1035 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved