پەیوەندییەكانی سعودییە – ئەمەریكا.. قوڵتر لە نەوت


پەیوەندییەكانی سعودییە – ئەمەریكا.. قوڵتر لە نەوت
21/11/2016
527 جار بینراوە‌‌

رەقیە عەلی زەمیح

 

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، جیهانی توشی شپرزەی كرد، بەتایبەتی هەڵوێستی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسەكانی تایبەت بە كێشەكانی ناوچەكە، لەسەرو هەموویانەوە ئەوانەی پەیوەندییانە بە سعودییەوە هەیە.

لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییەكەیدا، سەرۆكی هەڵبژێراو دۆناڵد ترامپ، هەندێك قسەی سەیری كرد، بەتایبەتی لەسەر پرسە گەرمەكانی خۆرهەڵات، بۆ نمونە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام نەیوت هەڵی دەوەشێنینەوە، بەڵام ئایا دوودڵی سەبارەت بە سعودییە هەیە؟ ئەمەریكا پابەندە بە پاراستنی سعودییەوە، وەكچۆن سعودییەش یارمەتی ئابوری سەربەخۆی ئەمەریكا دەدات و پاڵپشتیەتی، بەتایبەتی بۆ سەربەخۆی وزە. سعودییە بە درێژای چەندین ساڵە هاوپەیمانی ئەمەریكایە و هەروایش دەمێنێتەوە.

هۆكاری جیاواز

لەسەرەتای ئەم هەزارەییەوە پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و سعودییە چەندجارانێك گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، بەتایبەتی دوای هێرشی 11 ی سێپتەمبەر و هێرشەكانی سەر غەزە و داگیركردنی عێراق و رێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی. ناكرێت ئەمەریكا دەستبەرداری ئەو بەرژەوەندییە زەبەلاحانەی ببێت، كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن، یان گۆڕانكاری گەورەیان تێدا بكات، لەسەرو هەموویانەوە پرسی سوریا و بازرگانی ناوچەكە بەرەو ئۆسترالیا و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. یان كەمبوونەوەی وزەی ئەمەریكا و پشتبەستی بە هاوردەكردنی لەدەرەوە، باشترین بژاردەیش نزیكبونەوەی زیاتر لە وڵاتانی بەرهەمهێنی وزە و ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك.

پەیوەندی تایبەتی نێوان هەردوو وڵات

پەیوەندی نێوان هەردوولا لە گفتوگۆیەكی مێژووی نێوان عەبدولعەزیز ئالسعود و رۆزفیڵەوە دەست پێدەكات لە ساڵی 1945، كە ئەوە بوە بناغەی پاراستنی سعودییە لەلایەن ئەمەریكاوە و لەوكاتەوە سعودییە پابەندبووە بە هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ ئەمەریكا.

هۆكاری سەرەكی بۆ هاتنی ئەمەریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ كشانەوەی بەریتانیا و فەرەنسا لە دوای دووەمین جەنگی جیهانییەوە، ئەمەریكایش كە هات بە پلەی یەكەم بۆ نەوت بوو، لەپێش هەموویانەوە لە سعودییە، بەرژەوەندی لە ناوچەكەدا زیاتر بوو، بەهۆیەوە 5 هەزار سەرباز لە سعودییە جێگیركران و دواتریش لە دوای دووەم جەنگی كەنداوی عەرەبەوە كرا بە 10 هەزار سەرباز. ئەم هاوپەیمانێتیە ماوەی 70 ساڵە بەردەوامە و بەرژوەندی ئەمەریكا لەوەدا نیە، بازرگانی و نەوتی بكەوێتە مەترسییەوە.

لە ماڵپەڕی (العربیە) ەوە وەرگیراوە.

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved