موسڵ.. شەڕێكی گەورە بە ئاڵای مەزهەبییەوە


موسڵ.. شەڕێكی گەورە بە ئاڵای مەزهەبییەوە
23/10/2016
476 جار بینراوە‌‌

سەلمان ئەلدوسەری

 

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

دەزگاكانی راگەیاند هێزێكی زۆری عێراقییان بڵاوكردەوە بە ئاڵای مەزهەبییەوە، كە بۆ بەشداری كردن لە شەڕی موسڵدا جوڵەیان پێكرا بوو، راستییەكی راش لە دەركەوتنی وێنە گەورەكەدا هەر لەسەرەتاوە دەركەوت، وێنەكان بارتەقای هەزاران وشەن كە لەسەر شەڕەكە بوترێن. بەشداری میلیشا مەزهەبییەكان لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا بە ناراستەوخۆ، ئەمەیش هاوڵاتیان دەخاتە بەردەم دوو هەڵبژاردەی مەترسیدارەوە، داعش یان حەشدی شەعبی، دوای ئەوەی ئەم گروپانە تاوانی گەورەیان لە تكریت، فەللوجە و رومادی ئەنجامداوە مەترسیدارتر بوون، بەتایبەتی داعش پێیوایە دوو ملیۆن و 500 هەزار كەس لە موسڵن داعشن.

كێشە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا نیە، بەڵكو گرفتی سەرەكی دوای كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، كاتێك سیاسەتی مەزهەبی پەیڕەو دەكرێت و ئەوەیش سیاسەتێكە حەیدەر عەبادی لە نوری مالكییەوە بۆی ماوەتەوە، چونكە حەشدی شەعبی لەلایەن ئێرانەوە كاریان پێكرد و قاسم سولەیمانی فەرماندەییان دەكات، ئەمەیش ئەگەری دروستكردنی كارەساتی مرۆی زیاتر دەكات، ئەمەیش هێندەی تر كۆمەڵگەی نێودەڵەتی نیگەران كردووە، بۆیە داوای كۆبونەوەیەكی فراوان كراوە لە پاریس بە بەشداری ئەمەریكا، توركیا، وڵاتانی كەنداو و كۆمكاری عەرەبی بۆ یەكلای كردنەوەی ئایندەی سیاسی موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڵام ئەوە هیچ راستی نیگەرانییەكان بەرامبەر حەشدی شەعبی كەمناكاتەوە.

هاوڵاتیانی موسڵ كەوتونەتە دۆخێكی ناهەمواری ئەمنییەوە، لەلایەك پێنج هەزار چەكداری داعش حكومیان دەكەن و هێزێكی ئاگراوی دیكەیش رووبەڕوویان دەبنەوە، بۆیە پێشبینی كراوە ئەگەر ملیۆنێك ئاوارە لە موسڵەوە رووبكەنە دەرەوەی شارەكە.

سەرچاوە: شەرق ئەلئەوسەت

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved