بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكات بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكات

بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكات

بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای راگەیاندنی هاوپەیمانیەتییە عەرەبی و كوردییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق، بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، ئێمە بەو شێوازە بەشداری هەڵبژاردنەكان ناكەین، چونكە خزمەت بە ململانێیەكی نابەرابەری عەرەبی دەكات.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی راگەیاند، پێمان باشە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئایندەی عێراقدا بە یەك لیستی كوردستانی بێت، چونكە بەم فرەلیستییە دەرئەنجامی باشی نابێت‌و خزمەتكردنیشە بەو سیاسەتەی حكومەتی ناوەندی كە دەیەوێ پێگەی كورد لاواز بكات بەتایبەتی دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر.

سەبارەت بە دەنگۆی بەشداریكردنی بزووتنەوە لە هاوپەیمانیەتییەكەی یەكێتی و پارتی، وتەبێژی بزووتنەوەی راگەیاند، بۆ ئەو هاوپەیمانیەتییانەی كە دروست كراوە بانگهێشت كراوین، بەڵام هەمومان رەت كردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشداری لە هیچ هاوپەیمانیەتییەكدا ناكەین تەنها لەیەك هاوپەیمانیدا نەبێت كە كۆی حزبەكان بەشداری تێدا بكەن.

ئاشكراشیكرد، پێدەچێت بەو شێوازەی كورد خۆی ئامادە كردووە بۆ هەڵبژاردنەكان بەشداری نەكەین و بە گونجاوی نازانین، چونكە دەنگەكانی كورد پەرتەوازە دەبێت و دەچێتە ناو ئەو ململانێ نابەرابەرانەی عێراق، لەبەرئەوە سەنگی كورد تەنها بە دروستكردنی هاوپەیمانییەتیەكی كوردستانی بەهێز دەبێت.

س.ع

14/01/2018
134 جار بینراوە‌‌
14/01/2018
134 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved