کەرکوک.. خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە کەرکوک.. خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە

کەرکوک.. خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە

کەرکوک.. خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە

خەڵک-

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆکوژێک بە پشتێنێکی بۆمبرێژ کراو لە ناحیەی عەباسی لە رۆژئاوای کەرکوک خۆی تەقاندەوە و ھێزە ئەمنییەکان بە دوای خۆکوژێکی دیکەشدا دەگەڕێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆکوژێک مە جەزگا ئەمنییەکانی عیراق بە (ئەحمەد سەعد عەبدوڵڵا) ناساندوویانە، خۆی لە نێو قەیسەرییەکی ناحیەی عەباسی لە رۆژئاوای کەرکوک بە ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبیدا تەقاندۆتەوە، ھێزە ئەمنییەکانیش بە داوی خۆکوژێکی دیکەدا دەگەڕێن کە ھەواڵی لەبارەوە دراوە.

ئەم ڕووداوە بە یەکەم ڕووداوی لەو شێوەیە دادەنرێت لەوەتای ھێزە عیراقییەکان پارێزگای کەرکوکیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە و تا ئێستا ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو کارە دەرنەبڕیوە.

12/01/2018
559 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
559 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved