فوئاد حسێن ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دەخاتە ڕوو

فوئاد حسێن ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دەخاتە ڕوو

فوئاد حسێن ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دەخاتە ڕوو

خەڵک-

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان خستە ڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەو کۆبوونەوەیەدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ پاپا كرد كه‌ ئێستا هه‌رێمی تیادایه‌، هاوكات باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هه‌رێم‌و به‌غداش كراوە."

ئەوەشی ڕاگەیاند: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانیش باس کردن بووە لە دۆخی كریستیانه‌كانی هه‌رێم. پاپا فرانسیس-یش چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم ‌و ئاواره‌كانه‌وه‌ كرد و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی وەڵامیان دایەوە.

وەفدەکەی حکومەتی ھەرێم کە سەردانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانیان کردبوو، پێکھاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و فوئاد حوسێن.

7 رۆژ پێش ئێستا
345 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved