نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوانەخرێت نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوانەخرێت نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوانەخرێت

نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوانەخرێت

نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوانەخرێت

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 
جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی  لەگەڵ ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆكی ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە شاری سلێمانی كۆبونەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ ریكاردۆ رۆدریگێز جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە ‌یەكگرتووەكان بۆكاروباری سیاسی لەعێراق و وەفدێكی یاوەری لەگەڵ  د.بەرھەم ساڵح سەرۆكی ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری كۆبۆوە و سەبارەت بەھەلومەرجی سیاسی و تێپەراندنی دۆخەكە گفتوگۆیان كرد. 


لە دیدارێكدا ھەردوولا ھاوڕابوون كە پێویستە بەجددی كار بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشە و قەیرانەكانی ئێستا بكرێت و ھەموو ھەوڵەكان بەو ئاڕاستەی بنرێت، لەهەمانكاتیشدا هەڵبژاردنەكانی هەرێم و عیراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا بەڕێوەبچن.


شایانی باسە لە هەردوو دیدارەكەدا پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم تاوتوێكردووە، تەئكید لەوەكراوەتەوە كە دەبێت هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت. 

12/01/2018
438 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
438 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
431 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved