خەڵك-بەشی هەواڵ وەزارەتی ناوخۆی تونس ئاشكرایدەكات، لە دوای رۆژی دووشەمەی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە نزیكەی 780 كەس دەسـتگیركراون. خەلیفە ئەلشەیبانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تونس بە رادیۆی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند، لە نێو ئەو دەسـتگیركراوانە 151 كەسیان دەستیان هەبووە لە كاری توندوتیژی. وتیشی، شەوی پـێنجشەممە توندوتیژی لە وڵاتە ڕوویان نەداوەو تەنیا چەند پـێكدادنێكی سووك لە نێوان گەنجان و هێزەكانی پـۆلیس روویان داوە. لای خۆشیانەوە ڕێكخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی داوای لە دەسەڵاتدارانی تونس كرد هێز لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن و وازبێنن لە پەنابردنە بەر ترساندن و تۆقاندن لە دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز. ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتی تونس بە قەیرانێكی ئابوری سەختدا تێپەڕدەبێتو كەوتووەتە ژێر قەرزێكی زۆری نێودەوڵەتیـیەوە، بۆیە لە 1ی ئەم مانگەوە حكومەتی تونس بڕیاری داوە نرخی بەنزینو هەندێك كاڵا بەرزبكاتەوە، هەروەها باج لەسەر ئۆتۆمبیلو پەیوەندیـیەكانو ئینتەرنێت زیادبكات، ئەمەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە. نزیكەی 8 ساڵ لەمەوپێش و لەژێر ناوی بەهاری عەرەبی و بەهۆی خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان، گەلی تونس حكومەتەكەیان بەسەرۆكایەتی زەینەئەلعابیدین روخاند و دواتر بە هەڵبژاردن یەكەم حكومەتی دیموكراتی لەو وڵاتە لەدایك بوو.
پێش 2 هەفتە
پێش 4 هەفتە
06/01/2018
13 کاتژمێر پێش ئێستا
18 کاتژمێر پێش ئێستا
17 کاتژمێر پێش ئێستا
6 رۆژ پێش ئێستا
کۆمپانیای "فۆکس" ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوو،
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved