نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و دۆخی ئاوارە مەسیحییەكان، بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆبوونەوە.

فەلاح موستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتى خۆی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ١٢/١/٢٠١٨ لە ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پاپا فرانسیس پاپای كاسۆلیكەكانی جیهان كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی كوردستان‌و قوربانیدانی پێشمەرگە دژی داعش كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی باسی قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش كردووەو دۆخی ئابووریی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداشیان تاوتوێ كردووە.

س.ع

7 رۆژ پێش ئێستا
297 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved