(خەڵك) ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن (خەڵك) ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن (خەڵك) ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن

(خەڵك) ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن

(خەڵك) ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

هەرچەندە چەندین هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق راگەیەنران، بەڵام بەپێی زانیارییەكان كورد و سوننە و مالیكی دەیانەوێ هەڵبژاردنەكان  دوابخرێن.

محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە(خەڵك)ی راگەیاند، لەناو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی زۆر لەسەر پرۆژە یاسای دواخستنی هەڵبژاردنەكان كراوە و سونەكان بەشێوەیەكی گشتی داوا دەكەن هەڵبژاردن دوابخرێت بەشێوەیەك كەمتر نەبێت لە شەش مانگ و سەبارەت بە كوردیش بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەكان كە تووشی كارەساتی زۆر گەورە بوونەتەوە‌و كێشەی بۆ دروست كردوین و شیعەش لەنێو خۆیدا كێشەی تێكەوتووەو كێبڕكێ كەوتوەتە نێوان عەبادی و مالیكی، بۆیە ئەو لایەنانە پێیان باشە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن..

وتیشی، عەبادی شەڕی داعشی بردوەتەوەو زۆر بابەتیتری كردووەو كێرڤەكەی بەرزەو لەوانەیە دەنگی زۆر بهێنێت‌و مالیكیش ئەوەی پێ قبوڵ نییە، بەشێوەیەك لە شێوەكان مالیكیش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكاندایە تاكو كەمێك ئەو كێرڤەی دابەزێتەوە، زۆر زەحمەتیشە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆمەڵێك بەرژەوەندی لێكجیاواز دروست بووەو لایەنەكان بە یەكتر رازی نین، لە رووی سیاسییەوە بەرژەوەندییەكان بەیەكدادانیان تێدا دروست بووەو یەك ناگرێتەوە ئەوەش ئاسان نییە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.

سەبارەت بەوەی تا چەند یاسایی و دەستوورییە تەمەنی پەرلەمان درێژ بكرێتەوە، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، لەكاتێكدا ئەگەر وڵات بە حاڵەتێكی ناسروشتی تێپەڕی ئەمە وادەكات پەرلەمان كۆببێتەوە‌و جۆرە بریارێك بدات كە نزیك بێت لە دەستوورەوە، ئەوەی ئێستا هەیە لە عێراق‌، داعش دەستی بەسەرداگرت‌و خەڵكی ئاوارە بووە، ئەمە قورسە پەرلەمان بتوانێت ئەم پڕۆژە یاسایە تێپەڕێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر تێنەپەڕێنرێت كێشە دروست دەبیـت‌و فەراغی یاسایی دروست دەبێت بۆ ئەوەی ئەو فەراغە دروست نەبێت پەرلەمان دەتوانێت ماوەی چەند مانگێك بۆ خۆی درێژ بكاتەوە.

12/01/2018
559 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
559 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
548 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved