ژاپۆن داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی میانمار دەكات ژاپۆن داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی میانمار دەكات ژاپۆن داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی میانمار دەكات

ژاپۆن داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی میانمار دەكات

ژاپۆن داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی میانمار دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن داوا لە سەرۆكی میانمار دەكات موسڵمانەكانی وڵاتەكەی بەشێوەیەكی ئارام بگێڕێتەوە و لەبەرانبەردا توكیۆ هاوكاری گەورە پێشكەش بە میانمار دەكات.

ئاژانسی "كیودو"ی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، دوای سەردانەكەی بۆ پایتەختی میانمار، ئەمڕۆ هەینی "تارو كونو" وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ "ئونغ سان سو تشی" سەرۆكی میانمار رایگەیاند، پێویستە سەرۆكی میانمار نەرمی بنوێنێت بۆ گەڕانەوەی موسڵمانانی روهینگیا بۆ سەر زێدی خۆیان لە هەرێمی ئاراكان.

وتیشی، حكومەتەكەی ئامادەیە هاوكاری ماددی پێشكەش بكات لەپێناو گەڕانەوەی موسڵمانانی میانمار.

لە 25ی مانگی ئابی ساڵی رابردوو سوپای میانمارو میلیشیاكانی بوزی هەستان بە كوشتنی بێ رەحمانەی موسڵمانان و سوتاندنی ماڵ و سامانیان‌و لای خۆشیانە نەتەوە یەكگرتووەكان بە توندی وەڵامی حكومەتی میانماریان دایەوەو لە زۆرێك لە وڵاتە ئیسلامییەكانیش هۆشداری توند درایە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

س.ع

12/01/2018
273 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
273 جار بینراوە‌‌
12/01/2018
267 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved