ژنێك و دوو كوڕی لە گوندێكی نزیك حەویجە كوژران

ژنێك و دوو كوڕی لە گوندێكی نزیك حەویجە كوژران

ژنێك و دوو كوڕی لە گوندێكی نزیك حەویجە كوژران

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 

میدیا عیراقییەكان ڕایدەگەینن، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو  لە گوندێكی  سنوری حەویجە ژنێك و دوو كوڕیان كوشتوو،دەشڵێن" ئەو چەكدارانە شانەی نوستووی داعش بوون".  


میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە ، ژمارەیەك چەكدار دزەیانكردۆتەوە گوندی فەرحانییە لە نزیك گوندی سەعدییە لە باشوری قەزای حەویجە، پەلاماری خێزانێكیان داوە.
ئاشكراشیانكرد، چەكدارەكان هەستاون بە كوشانی ژنێك بەناوی خەولە عەبدوڵا لەگەڵ دوو كوڕیدا كە یەكێكیان ناوی رەعد فەتاحە .


 سایتی كەركوك ناو بڵاویكردەوە، ئەو چەكدارانە لە پاشماوە و شانەی نوستوی داعش بوون، دوای رووداوەكە هەڵاتوون و هۆكاری ئەوەش، رەنگە ئەوەبێت هەردوو براكە سەر بە یەكێك لە رێكخراوەكانی حەشدی شەعبین”.


7 رۆژ پێش ئێستا
338 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved