بە فەرمانی عەبادی هێزێكی گەورە دەچنە نێو خورماتوو

بە فەرمانی عەبادی هێزێكی گەورە دەچنە نێو خورماتوو

بە فەرمانی عەبادی هێزێكی گەورە دەچنە نێو خورماتوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، هێزێكی دژەتیرۆر و وەڵامدانەوەی خێراو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی گەیشتوونەتە دوزخورماتوو.

لە راگەیەندراوێكدا، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، فەرماندەیەكی سەربازی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەركی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە لەئەستۆ دەگرێت.

رونیشیدەكاتەوە، بەمزووانە پڕۆسەی پاككردنەوەی ناوچە دەشتاییەكانی پشت چیاكانی ناوچەكە تا دەگاتە سنووری ئێران دەستپێدەكات.

ئاشكراشیدەكات، ژووی پڕۆسەی هاوبەش بە سەرۆكایەتی نوسینگەی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان پێكهێنراوە لە نێوان سوپاو دژەتیرۆرو حەشدی شەعبی‌و بەشێك لەو هێزانەش لە سلێمان بەگ‌و ئامرلی جێگیردەبن، تا ئەوكاتەی تەواوی هێزەكانیان دەگەنە شوێنەكانیان.

لەدوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرو جێگیربوونی سوپاو حەشدی شەعبی لە خورماتوو، چەند گروپێكی چەكدار بەناوی خۆبەخش‌و چەند هێزێكیتر لەژێر ناوی جیاواز لە سنووری خورماتوو بڵاوبوونەتەوە.

پێشتر شاندی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرایانكرد، عەبادی بەڵێنی داوە لە جیاتی حەشدی شەعبی هێزێكی عێراقی رەوانەی خورماتوو بكات تاكو ئاوارەكان بتوانن بڕۆنەوە زێدی خۆیان.

س.ع

7 رۆژ پێش ئێستا
463 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved