چی دەربارەی سیستمی EBD دەزانیت؟

چی دەربارەی سیستمی EBD دەزانیت؟

چی دەربارەی سیستمی EBD دەزانیت؟

خەڵک-

یەکێک لەو سیستمە گرنگانەی کە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا ھەیە، سیستمی (دابەشکردنی ئەلیکترۆنیی ھێزی ئیستۆپگرتن)ـە کە بە شێوەی کورتکراوەیی بە EBD دەناسرێت.

EBD كورتكراوەی  (Electronic Brake force Distribution)ـە، كە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی هێزی برێكەكە دابەشی هەر چوار تەگەرەكە دەكات، هەر كام پێویستی بە زیاتر بوو زیاتر دەیگرێت و كامیان پێویستی بە كەمتر بوو، كەمتر دەیگرێت، ئەوەش لە كاتی برێكی توند و پێچدا ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەكە بەملاولادا بچێت، هاوكاری سیستمی (ABS)ـە لە كاركردندا.

سیستمی EBD تەکنەلۆجیایەکی نوێیە لەناو ئوتومبیلدا بەکارهاتووە، کاری ئەم سیستمە دابەشکردنی هێزی برەیک گرتنە لەسەر تایەکان، بە شێوەی گشتی و لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکان و لە دۆخی ئاساییدا و بێEBD، توانای برەیک گرتن لەسەر تایەکان ڕێژەی (70 بە 30) یە، واتە هێزێکی زۆرتری برەیکەکە لەسەر تایەکانی پێشەوەیە بەڕێژەی 70٪ و 30٪ بۆ دواوەیە، بەڵام لەگەڵ ئەم سیستمەدا ڕێژەکە دەگۆڕێت.

کاتێک بارمان بارکردبێت لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکەدا، یانسەرنشین هەبێت لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکە، وە یاخودلە هەورازێکدا دێنە خوارەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی جێگیریی و دەستدەرنەچوونی ئۆتۆمبێلەکە، سیستمەکە ھێزی برەیک گرتنەکە دەگۆڕێت.

لەو حاڵەتانەدا بە شێوەی ئەلیکترۆنی ڕێژەکە دابەشدەکرێتەوە و دەبێتە (60 بە 40)، واتە هێزی برەیک گرتن لەسەر تایەی پێشەوە بەڕێژەی 10٪ کەمی کرد لەبەرژەوەندی تایەی دواوە، ئەمەش لە ڕێگەی دانانی پەستانێکی زیاتر لەسەر هایدرۆلیکی تایەکانی دواوە کە وادەکات کردارێکی برەیک گرتنی باشترمان هەبێت و بەکاتێکی کەمتر و مەودایەکی کەمتریش ئوتومبیلەکەمان بوەستێت، هەروەها بە جێگیرییەکی باشتریش.

 

سوود لە پەیجی "زانیاریی میکانیکی-Mechanical Knowledge" وەرگیراوە

پێش 1 هەفتە
1199 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved