عیراق داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانیی دەکات لەسەری عیراق داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانیی دەکات لەسەری عیراق داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانیی دەکات لەسەری

عیراق داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانیی دەکات لەسەری

عیراق داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانیی دەکات لەسەری

خەڵک-

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی مەدەنیی عیراق داوا لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، گەمارۆی فڕینی فرۆکەکانی ھێڵی ئاسمانیی عیراق بەسەر وڵاتانی یەکێتییەکەدا ھەڵبگرن.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: عەباس عیمران، بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی فرۆکەوانیی مەدەنیی عیراق، لەگەڵ رامۆن بلیکوا، نێردەی تایبەتی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق، سەبارەت بە ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ھێڵی ئاسمانیی عیراق کۆبۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی کۆتایی دوو دامەزراوەی (ئاژانسی ئەوروپایی بۆ سەلامەتیی فرۆکەوانی EASA) و (ڕێکخراوی فرۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی ICAO) لەبارەی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ھێڵی ئاسمانیی عیراق خراونەتە ڕوو، کە ھەردووکیان پشتڕاستنی ئەوە دەکەنەوە، ھێڵەکە توانیویەتی بگاتە ئەو ئاستە ستانداردەی کە داوایان کردووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاماژە بەوەش دەکات: پێشتریش بەرپرسانی وەزارەت لەگەڵ ئەو دوو دامەزراوەیە لە شاری عەممانی پایتەختی ئەردەن کۆبۆتەوە لاری نەبوونی خۆیان لە گەڕانەوەی ھێڵی ئاسمانیی عیراق بۆ ئاسمانی ئەوروپا ڕاگەیاندووە.

عەباس عیمران لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ رامۆن بلیکوا، ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا ئاسمانی عیراق بۆتە ڕێڕەوێکی گرنگ بۆ ھێڵە ئاسمانییە جیھانیی و ھەرێمییەکان و رۆژانە زیاد لە 500 فرۆکە پیایدا تێپەڕ دەبن. جەختی لەوەش کردۆتەوە یەکێتی ئەوروپا ھاوکاریی عیراق بکات لەگەڕانەوەی فرۆکە سەوزەکان بۆ ئاسمانی ئەوروپا.

11/01/2018
641 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
641 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
630 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved