ئیئتیلافی نیشتمانی بە سی حزب و قەوارەی سیاسییەوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات

ئیئتیلافی نیشتمانی بە سی حزب و قەوارەی سیاسییەوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات

ئیئتیلافی نیشتمانی بە سی حزب و قەوارەی سیاسییەوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات

خەڵک-

سی لایەنی سوننە و شیعە ھاوپەیمانیی نیشتمانی (ائتلاف الوطنیة) یان زیندوو کردۆتەوە و بە نیازن لە پەرلەمانی داھاتوو بەو ھاوپەیمانێتییە کێبەرکێ لەگەڵ ھاوپەیمانێتیی شیعەکان بکەن.

بە پێی ھەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ 30 حزب و قەوارەی سیاسیی جیاواز بڕیاریان داوە بچنە نێو ھاوپەیمانیی نیشتمانی کە لە لایەن ئەیاد عەللاویی جێگری سەرۆک کۆماری عیراقەوە ڕابەرایەتی دەکرێت.

زۆرینەی قەوارە و حزبەکان سوننە مەزھەبن و ھەندێک لایەنی شیعەشیان لەگەڵدایە و بە نیازن لە ژێر ناوی ئەو ھاوپەیمانێتییە کێبەرکێ لەگەڵ ھاوپەیمانیی شیعەکان بکەن لە پەرلەمانی داھاتووی عیراق.

ھاوپەیمانیی نیشتمانی لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2010 کە ئەو کاتیش لە لایەن ئەیاد عەللاوییەوە سەرۆکایەتی دەکرا، توانی ببێتە یەکەمین کوتلەی پەرلەمانی عیراق بە 92 کورسی و پێش دەوڵەتی یاسای نوری مالکی کەوت کە 91 کورسیی ھێنابوو، بەڵام بە فشاری ئێران و ئەمریکاش بۆ ھێشتنەوەی دۆخی ئەوکاتی عیراق بە ھاوسەنگی، رازی نەبوون ئەیاد عەللاوی پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران وەربگرێت و پۆستەکە درایەوە بە نوری مالکی و کوتلەی دووەم.

پێش 1 هەفتە
242 جار بینراوە‌‌



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved