سەفین دزەیی زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی یەك بڵاوكردەوە

سەفین دزەیی زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی یەك بڵاوكردەوە

سەفین دزەیی زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی یەك بڵاوكردەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، بەپێی ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت و چاوەڕوانی بەغداد ناكات.

سەفین دزەیی، بە هەفتەنامەی (باس)ی وتووە"حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابینكردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیەتی".

سەبارەت بە كەمبونەوەی داهاتیش دزەیی وتویەتی"لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە داهاتی هەرێمی كوردستان 50 تا 55٪ كەمی كردووە كە بەشی سەرجەم مووچەخۆران ناكات، بەڵام ئەو داهاتەی كە دێتە دەست لە فرۆشی نەوت لەگەڵ داهاتەكانی ناوخۆ، بێگومان حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوە دایە تا ئەو كاتەی لەگەڵ بەغدا دەگاتە ئەنجامێك، بەپێی ئەو داهاتانەی كە لەبەردەستیەتی، هەروەها بەپێی ئەو چاكسازییانەی كە پێشكەش بە پەرلەمان كراوە كە تاڕادەیەك كاریگەری لەسەر مووچەی مووچەخۆران دەبێت، مووچە دابەش بكات".

قسەكانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە تائێستا موچەی هەر سێ‌ مانگەكانی (10-11-12) و دابەشنەكراون و ناشزانرێت لەمساڵدا چۆن موچە دابین دەكرێت.

پێش 1 هەفتە
30482 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved