ئەمڕۆ موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت ئەمڕۆ موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت ئەمڕۆ موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماوەی 86 رۆژە بەشێكی هێزی پێشمەرگە موچەی وەرنەگرتووە و بەشێك لە موچەكانیشیان كەمكراوەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ پێنج شەممە موچەی بەشێك لە پێشمەرگە دابەش دەكرێت و بەشێكی دیكەیشیان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوەیەك لە یەكەی 70ی پێشمەرگەی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هێزی ژنان، مەشق و چەند یەكەیەكی دیكە دابەش دەكرێت و بەشێكی هێزەكانی دیكەیش دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوەكە، كە نەیوست ناوی ئاشكرابكرێت رونیكردەوە، كە موچەی بەشێك لە لیوا یەكگرتووەكانیش پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە و هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت.

شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و جینۆساید بە (خەڵك)ی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ موچەی پێشمەرگە لەبەردەستدا نییە، چونكە ئەمریكا پارەی هاوكارییەكەی راگرتووە.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ئەوەیشی ئاشكراكرد، كە حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات موچەی پێشمەرگە دابین بكات و لەگەڵ ئەمریكا، فەرەنسا و ئیتالیا قسەی كردووە بۆ دابین كردنی موچەی پێشمەرگە.

یەكەی 70ی پێشمەرگە سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و یەكەی 80یش سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە موچەیان بۆ دابین دەكرێت.

11/01/2018
655 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
649 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
655 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved