بانكی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ ئابووری جیهانی گەشە دەكات بانكی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ ئابووری جیهانی گەشە دەكات بانكی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ ئابووری جیهانی گەشە دەكات

بانكی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ ئابووری جیهانی گەشە دەكات

بانكی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ ئابووری جیهانی گەشە دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بانكی نێودەوڵەتی پێشبینییەكانی خۆی بۆ جیهان و روسیا لە ساڵانی داهاتوو ئاشكرا كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، داهاتی گشتی روسیا لەم ساڵدا بە رێژەی 1.4%  بۆ 1.7% بەرز دەبێتەوە لە ساڵی داهاتووشدا 1.4% بۆ 1.8% بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ئابووری روسیا بەرزبووەتەوە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوی نرخی نەوتەوە بووە لە بازاڕەكانی جیهاندا.

تۆڕی (RT) بڵاویكردەوە، فرانشیسكا ئونسورغ پسپۆڕی ئابووری لە بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئابووری روسیا سوودی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵی رابردوودا وەرگرت، لە هەمانكاتدا بۆ دۆخی ئابووری جیهانیش سودێكی زۆری هەبوو.

باكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویكردەوە، پێشبینی گەشەكردنی ئابووری جیهانی دەكەن بۆ مەودایەكی درێژ.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمساڵ بەرهەمی گشتی جیهانی گەشە دەكات بەڕێژەی 3.1%.

دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی هۆشداری ئەوە دەداتە سەرجەم وڵاتان، هەستن بە بەرهەمهێنانی نێوخۆیی بۆ گەشەكردنی ئابووری لەنێو وڵاتەكانیان.

لای خۆشییەوە ئایهان كوس پسپۆڕی ئابووری لە بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، گەشەكردنی ئابووری پێشبینیكراو نییە جگە بۆ سێ ناوچەی گەورەی جیهان كە بریتین لە ئەمریكا و ناوچەی یۆرۆ و ژاپۆن.

س.ع

11/01/2018
139 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
133 جار بینراوە‌‌
11/01/2018
139 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved