هەرێم بۆ مووچەی پێشمەرگە هانای بۆ ئەمریكا بردووە<br>(خەڵك) هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات هەرێم بۆ مووچەی پێشمەرگە هانای بۆ ئەمریكا بردووە<br>(خەڵك) هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات هەرێم بۆ مووچەی پێشمەرگە هانای بۆ ئەمریكا بردووە<br>(خەڵك) هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

هەرێم بۆ مووچەی پێشمەرگە هانای بۆ ئەمریكا بردووە
(خەڵك) هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

هەرێم بۆ مووچەی پێشمەرگە هانای بۆ ئەمریكا بردووە<br>(خەڵك) هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان كردووە بۆ دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە كارمەند و ئەفسەرانی پێشمەرگە و بەهۆی نەبوونی پارە و ڕاگرتنی هاوكارییەكانی ئەمریكاوە نەتوانراوە مووچە دابین بكرێت.

شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەمریكا 450 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشمەرگەی كردووە، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە پارەكەی ڕاگرتووە، ئەمەیش بۆشایی دارایی بۆ حكومەتی هەرێم دروستكردووە و نەیتوانیووە لەكاتی خۆیدا مووچەی بەشێك لە پێشمەرگە بدات.

وتیشی، "هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات ئەمریكا، فەرەنسا و ئیتالیا ڕازی بكات ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگە دابین بكەن، بەتایبەتی ئێستا سەری ساڵە و چەند ڕۆژێكی پێدەچێت بۆ ئەوەی حساباتی تازە ئامادە بكرێت".

بەپێی ڕێككەوتنێك لە مانگی ئەیلولی 2016 دا، ئەمریكا 450 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری بۆ پێشمەرگە تەرخان كرد، بەرامبەر بە بەشداری پێشمەرگە لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا.

ماوەی 85 ڕۆژە بەشێك لە هێزەكانی 70، 80 و لیوا یەكگرتووەكانی پێشمەرگە و بەرگری و فریاكەوتن و پاسەوانی مووچەیان وەرنەگرتووە و تائێستایش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان ڕانەگەیەندراوە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزی 70ی پێشمەرگە و ناوبراو تەنها وتی، "لیستی مووچەمان ناردووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ئەوان دەزانن كەی مووچە دێت".

(خەڵك) چەندجارێك پەیوەندی بە جەبار یاوەر، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە كرد، بەڵام موبایلەكەی داخرابوو.

10/01/2018
1497 جار بینراوە‌‌
10/01/2018
1467 جار بینراوە‌‌
10/01/2018
1497 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved