د.ئەریوان باسی ئازاری شان و شێوازی خەوتن دەكات د.ئەریوان باسی ئازاری شان و شێوازی خەوتن دەكات د.ئەریوان باسی ئازاری شان و شێوازی خەوتن دەكات

د.ئەریوان باسی ئازاری شان و شێوازی خەوتن دەكات

د.ئەریوان  باسی ئازاری شان و شێوازی خەوتن دەكات

خەڵك- تەندروستی

شان، بریتیە لەو جومگەیەی، كە دەكەوێتە نێوان بڕبڕەی پشت و قەفەزەی سنگ و ئێسكەكانی باسك و بازوەوە، جومگەی شان لەسێ‌ بەش پێك هاتووە ئەوانیش (دەفەی شان لەگەڵ ئێسكی باسك جەڵەمە لەگەڵ قەفەزەی سنگ).

د.ئەریوان محەمەد، پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك و بڕبڕەی پشت هۆكارەكانی توشبوون بەئازاری شان و چۆنێتی خەوتن و ڕێنمایی و چارەسەری پزیشكی لە سایتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی-یەوە دەخاتەڕوو.

- هۆكاری تووشبوون بە ئازاری شان چیە؟
- د.ئەریوان: ئازار لەشاندا بەهۆی نەخۆشییەوە لەشان خۆیدا یان بوونی نەخۆشی لەبڕبڕەكانی مل و قەفەزەی سنگ و مەچەك وادەكات شان تووشی ئازار ببێت واتا بەشێوەیەك بوونی نەخۆشی لە جومگەو هەندێك لە ئەندامەكانی لەش شان ڕووبەڕووی ئازار دەكاتەوە .

- خەوتن لەسەر ( لا )ی راست یاخوود چەپ چی زیانێكی بۆ شان هەیە؟
- د.ئەریوان: خەوتن لەسەرشان وەك ئەوە وایە تەنێك بە جومگەی شانی ئەو مرۆڤەوە بێت بەمەش هەوكردن و كلس و هەندێك جار زبری لەناو جومگەدا دروست دەبێت، خەوتن بەلای راست یان چەپدا هیچ زیانێكی نییە، بەڵام ئەگەر بەردەوام لەسەر یەك لا بوو ئەوا زیان دروست دەكات، باشترین جۆری خەوتنیش بۆ مرۆڤ ئەو خەوتنەیە، كە لەسەر پشت بێت .

- لە كاتی بوونی ئازاری شاندا چارەسەركردنەكانی چین؟
- د.ئەریوان: كەوتۆتە سەرجۆری نەخۆشییەكە چەندەها نەخۆشی هەیە لەشان ئازار دروست دەكات پێویستی بە چارەسەری سروشتی هەیەK هەندێك جار نەشتەرگەری و بەكارهێنانی دەرمان واتا بەپێی نەخۆشی چارەسەرەكان بۆ نەخۆش دادەنرێت .

- چۆن مامەڵە لەگەڵ شان بكرێت لە كاتی وەرزش كردندا؟
- د.ئەریوان: پێویستە لە كاتی وەرزشكردندا بەوریاییەوە لەژێر سەرپەرشتی كردنی كەسانی شارەزا وەرزش بكرێت و مامەڵە لەگەڵ جوڵاندنەوەی شان بكرێت بەتایبەت لە ڕووی ئەنجامدانی زنجیرە وەرزشییەكان، كە مرۆڤەكان هەڵدەستن پێی واپێویست دەكات لە سەرەتادا پەناببرێتە بەر وەرزشە سادەكان تا ماسولكەكان دەكرێنەوە دواتر بۆ قۆناغەكانی وەرزشكردن هەنگاو بنرێت، چونكە ئەگەر بەوریاییەوە وەرزش نەكرێت ئەوا لەكاتی جوڵانی نا دروست زیان بە ماسولكەی شان دەگەیەنێت .

- ئایا ئازاری شان پەیوەندی بە ئاستی تەمەنەوە هەیە لە كەسەكاندا؟
- د.ئەریوان: ئێسكە نەرمە و زبربوونی جومگە لە گەڵ ئاستی تەمەندا دروست دەبێت، هەروەها لاوازی ماسولكەكان زۆر دەبێت، بەڵام لە كەسانی گەنجدا كەوتن یان زەبر كاریگەری هەیە بەجیاواز لەكەسانی بەتەمەندا .

- پشتگوێ‌ خستنی ئازاری بەردەوامی شان چ زیانێكی دەبێت؟
- د.ئەریوان: ئازاری شان لە ڕەقبوونێكی ئاسایی ماسولكەوە دەست پێ‌ دەكات تا نەخۆشی دڵ، پشگوێ‌ خستنی ئازاری شان لەوانەیە لە كۆتایدا دەركەوێت ئەو كەسە نەخۆشی دڵی هەیە ئەگەری ئەوەشی هەیە ماسولكەكان ڕەق بوبێتن بەهۆی زەبرەوە هەر ئازارێك ئەگەر پێنج ڕۆژی خایاند یان چەند جارێك دوبارە بۆوە زیاترلەمانگێك ئەوا پێویستی بە پشكنین و سەردانی پزیشك هەیە .

د.ئەریوان محمد صاڵح، پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و بڕبڕەی پشته و لە ساڵی (1980) قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوكردووە . ساڵی (1990) لە كۆلێژی پزیشكی لە بەغداد وەرگیراوە و ساڵی (1996) كۆلێژی پزیشكی تەواوكردووە، لەساڵی (2004)دا بڕوانامەی پزیشكی وەرگرتووە، لەئێستاشدا لە كلینیكی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خزمەت دەكات .

06/01/2018
2737 جار بینراوە‌‌
06/01/2018
2901 جار بینراوە‌‌
06/01/2018
2901 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved