پەیامنێرێكی (خەڵك) خەڵاتی ژینگەی پێ بەخشرا
خەڵك- بەشی هەواڵ
پەیامنێری "تۆڕی میدیایی خەڵك" لە سەیدسادق لەلایەن ڕێكخراوی سروشتی كوردستانەوە خەڵاتی ژینگەی پێ بەخشرا.
دوا نیوەڕۆی دوێنێ 5/1/2018 لە ئۆفیسی قەزای دەربەندیخانی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان و بە ئامادەبونی سەروەر قەرەداغی، هاوسەرۆكی ڕێكخراوەكە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە یەحیا حەبیب وەك پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس لە ( تۆڕی میدیایی خەڵك).
تۆڕی میدیایی (خەڵك) بەردەوام بایەخێكی گرنگی داوە بە ژینگە و بۆ ئەو مەبەستەش بەشێكی تایبەتی لەسەر ماڵپەڕەكە بەناوی (ژینگە)ەوە كردۆتەوە.
