سڤاڵبارد.. کۆگای دروستکردنەوەی ژیان

سڤاڵبارد.. کۆگای دروستکردنەوەی ژیان

سڤاڵبارد.. کۆگای دروستکردنەوەی ژیان

خەڵک-

وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ کۆتایی زەوی، وڵاتی نەرویج کۆگایەکی بۆ تۆوی سەدان ھەزار جۆر ڕووەک لە نێو چیایەکی نزیک لە ناوچەی بەستەڵەکی باکور دروستکردووە.

کۆگای سڤاڵبارد کەوتۆتە 1300 کیلۆمەتری باشوری ناوەندی بەستەڵەکی باکور لە دوورگەی سپیتسبێرگن و تۆوی نزیکی 770 ھەزار جۆر ڕووەکی تێدا ھەڵگیراوە.

ئەو کۆگایە توانای بەرگەگرتنی کارەساتی مرۆیی سروشتیی وەک چەکی ئەتۆمی و زریانی بەھێز و بورکان، تەنانەت لەو کارەساتانەشی کە ژیان لە سەر زەوی کۆتایی پێدەھێنێت، ئەو کۆگایە توانای پاراستنی ئەو تۆوانەی ھەیە.

کۆگای سڤاڵبارد لە ساڵی 2008 ــەوە کراوەتەوە و ھەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و سویسرا و کۆڵۆمبیا و مەکسیک و سوریا جگە لە نەرویج، بەشدارییان لە پەرەپێدانیدا کردووە.

پێش 2 هەفتە
490 جار بینراوە‌‌



گرنگترین

زۆرترین خوێندراو

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved