لە هەولێر دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ساز كرد

لە هەولێر دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ساز كرد

لە هەولێر دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ساز كرد

هەولێر – ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر، هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپێشاندانیان كرد.

كامەران ئەحمەد، یەكێك لەدەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ،  بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جاری شەشەم گردبووینەوە، جەخت لەجێبەجێ كردنی داخوازیەكانمان دەكەینەوە، ئەویش دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستانە.

وتیشی، ژمارەمان هەزار و 197 دەرچووە، بەداخەوە تائێستا حكومەت بەڵێنەكەی نەبردۆتەوە سەر لەدامەزراندنمان بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەك پێكهات لەسەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی تەندروستی و خوێندنی باڵا و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتووە، بڕیاربووە كۆبونەوە بكەن و بڕیار لەچارەنووسی ئێمەبدرێ، بەڵام بەداخەوە ئەو لیژنەیە كۆنەبۆتەوە تاوەكو ئێستا.

6 رۆژ پێش ئێستا
170 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved