دەمانچەی ئایفۆن ترسی خستۆتە دڵی دەزگا ئەمنییەکانی ئەوروپاوە

دەمانچەی ئایفۆن ترسی خستۆتە دڵی دەزگا ئەمنییەکانی ئەوروپاوە

دەمانچەی ئایفۆن ترسی خستۆتە دڵی دەزگا ئەمنییەکانی ئەوروپاوە

خەڵک-

دەزگاکانی پۆلیس لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی ھەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی ھەر بڕێکی ھاتوویان لە دەمانچەی ئایفۆن ڕاگەیاند، کە لە پلاستیک و ئاسن دورستکراوە و دەتوانرێت وەک مۆبایلی ئایفۆن دەق بکرێت.

کۆمپانیایەکی بچوکی ئەمریکی لە ویلایەتی مینیسۆتا  بە ناوی Ideal Conceal، یەکەمین بەرھەمی خۆی کە دەمانچەیەکە و لە شێوەی ھاندی ئایفۆن دروستکراوە خستە بازاڕەوە.

کێرک کیگڵبێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: ئەو چەکەی ئەوان دروستی دەکەن مۆڵەتی یاساییان لە ویلایەتی مینیسۆتا بۆ وەرگرتووە و تا ئێستاش 12 ھەزار داواکارییان بۆ کڕینی ئەو جۆرە دەمانچەیە بۆ ھاتووە.

بە پێی وتەی کیگڵبێرگ، بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەوروپاش داوای کڕینی ئەو دەمانچەیان کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی نێودەوڵەتییە و لە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵیدا ئاخۆ بە ھەناردەی ئەو چەکە ڕازی دەبێت یان نا و بۆ کام وڵات و بە بڕی چەندیش.

پاش ئەم وتانەی کێرک کیگڵبێرگ، دەزگای پۆلیس لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی ھەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی ھەر دەمانچەیەکی لەو شێوەیان ڕاگەیاند کە بیدۆزنەوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.

ئەوەی کێشەیە لەو دەمانچەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپی ئەوەیە، زۆرینەی پارچەکانی پلاستیکن و دەکرێت بە پرێنتەرێکی 3D دروستبکرێت، تەنھا لولە و چەند پارچەیەکی تری نەبێت کە لە ئاسن دروستکراون و بەوەش شاردنەوەی لە فرۆکەخانە و سۆنەرەکان ئاسانە.

ئەو دەمانچەیە دوو لوولەی 9 ملم و نیشانگرێکی لێزەریی ھەیە و دەتوانرێت وەک ھاند مۆبایلێکی ئاسایی دەق بکرێت و بخرێتە گیرفانەوە و لە کاتی پێویستیشدا وەک دەمانچەی ئاسایی کاربکات. نرخەکەشی لە ئەمریکا بە 395 دۆلار ڕاگەیەنراوە، واتە بە پارەی ئایفۆنێکی نوێ، دەتوانیت دوو دانە لەو دەمانچەیە بکڕیت.

7 رۆژ پێش ئێستا
1106 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved