"شەڕی داعش کراوتە بیانوو بە دواخستنی ھەڵبژاردنی سەندیکاکان"

"شەڕی داعش کراوتە بیانوو بە دواخستنی ھەڵبژاردنی سەندیکاکان"

خەڵک-

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان داوای بەستنی کۆنگرەی سەندیکاکە دەکات و دەڵێت، دۆخی کوردستان ئاساییە و ھەموو بۆنەکان لە کاتی خۆیدا یاد دەکرێنەوە، شەڕی داعش مەکەنە بیانوو بۆ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ندیكاكان.

بێستون فه‌تاح، کە یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای بەستنی کۆنگرەی سەندیکاکەی دەکات و دەڵێت: ره‌وتی دیموكراسی له‌ هه‌رێم رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و دواكه‌وتن ده‌چێت، به‌ تایبه‌ت به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكان و هه‌ڵبژاردن تیایاندا ساڵانه‌ دواده‌خرێت، سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ندیكایانهی‌ كه‌ دوو ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر رێكه‌وتی به‌ستنی كۆنگره‌دا، وه‌ ده‌سته‌ی باڵای ئه‌م سه‌ندیكایه‌ ئاماده‌ نییه‌ ئه‌مساڵیش كۆنگره‌ ببه‌ستێت، به‌ بیانووی ئەوەی هه‌رێم له‌ حاڵه‌تی شه‌ڕدایه‌.

ھەروەھا دەڵێت: ئه‌م پاساوه‌ بێ بنه‌مایه‌ و له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌یه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌، وه‌ ناشرینكردنی باری هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ واقیعدا ده‌بینرێت هه‌رێم له‌ بارێكی ئاساییدایه‌ و بۆنه‌ و یاده‌كان له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌نجامدانی گۆنگره‌ی توێژێكی كۆمه‌ڵ ئه‌و بارگرانییه‌ نییه‌ گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی شاراوه‌ نه‌بێت.

بێستون فه‌تاح لە ڕاگەیەنراوەکەیدا سێ ھۆکار دێنیێتەوە بۆ پێویستی بوونی بەستنی کۆنگرە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، ئەمە ئەمانەن:

١- به‌ پارێزگا بوونی هەڵه‌بجه‌ كه‌ پێویسته‌ لقی سه‌ندیكای تیا بكرێته‌وه‌ (هه‌موو پارێزگایه‌ك لقی تێدایه‌).
٢- به‌ هه‌زاره‌ها كارمه‌ندی نوێ‌ خوێندنیان ته‌واو كردووه‌ و دانه‌مه‌زراون، وه‌ پێویستیان به‌ بریار نوێ و تایبه‌ته‌ بۆ كاركردنیان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ كۆنگره‌ بریاڕی له‌سه‌ر ده‌دات.
٣- پێداچوونه‌وه‌ و چاودێریكردنی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستا كه‌ كاتی ده‌سەڵاتیان به‌سه‌رچووه‌ و پێویسته‌ ههڵسه‌نگاندن و ده‌ستخۆشی و لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

لە کۆتاییشدا ئەوەی ڕاگەیاندووە: "داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ ده‌نگ، با قۆناغی دیموكراسی به‌ سكه‌ی ئاسایی خۆی بڕوات، ئه‌م كاره‌ش مه‌خه‌نه‌ ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم‌ ئه‌م بارودۆخه‌یان به‌م ئه‌نجامه‌ گه‌یاندووه‌ و خۆیان كه‌ڕ و كوێر كردووه‌ له‌ دواكه‌وتنی هه‌لبژاردنی سه‌ندیكاكان."

11/01/2017
345 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved