سی و شەشەمین کونسوڵخانە لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە

سی و شەشەمین کونسوڵخانە لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە

سی و شەشەمین کونسوڵخانە لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە

خەڵک- 

ئەمڕۆ 2017/1/11، بە ئامادەبوونی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و جێگرەکەی و ژمارەیەک بەرپرسانی دیکەی حکومی، کونسوڵخانەی ژاپۆن لە شاری ھەولێر کرایەوە. 

پێشتر نوێنەرایەتیی وڵاتی ژاپۆن لە ھەرێمی کوردستان تەنھا نوسینگەیەک بوو، بەڵام دوێنی کینارۆ سۆنۆرا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و ئەمڕۆ بە یاوەری وەفدێکی وڵاتی ژاپۆن، کونسوڵخانەی ژاپۆن-یان لە ھەرێمی کوردستان کردەوە.

کینارۆ سۆنۆرا لە وتەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوە کرد: جێی شانازییە بۆ وڵاتەکەی کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی جیھان ھەیە، ئەو پەیوەندییە درێژ بکاتەوە بۆ ھەرێمەکان و لەو چوارچێوەیەشدا کونسوڵگەریی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

بە کردنەوەی کونسوڵخانەی ژاپۆن، ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی کونسوڵخانەی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان کردۆتەوە، گەیشتووە بە 36 وڵات.

11/01/2017
351 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved