ئەڵمانیا مانەوەی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان درێژ کردەوە

ئەڵمانیا مانەوەی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان درێژ کردەوە

ئەڵمانیا مانەوەی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان درێژ کردەوە

خەڵک-

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بھێڵێتەوە و بڕیارەکەش بەم زووانە ڕەوانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ دەنگ لەسەر دانی.

ئەمڕۆ ستیفن سیبێرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی، وادەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانییان لە ھەرێمی کوردستان بۆ 2018/1/31 درێژ کردەوە کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

ستیفن سیبێرت ئەوەشی ڕاگەیاند: ئێستا لە ھەرێمی کوردستان 150 سەربازی ئەڵمانی ھەن کە وەک ڕاوێژکار و ڕاھێنەری سەربازی کاردەکەن، لە بەرنامەشیاندا نییە ھیچ سەربازێکی دیکەی وڵاتەکەیان بۆ زیادکردنی ئەو ژمارەیە لەمساڵدا ڕەوانەی ھەرێم بکەن.

11/01/2017
278 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved