تورکیا لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی پەشیمان بووەوە

تورکیا لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی پەشیمان بووەوە

تورکیا لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی پەشیمان بووەوە

خەڵک-

جارێکی دیکە تورکیا لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی لە باشیک پەشیمان بووەوە و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، بوونی ھێزەکانمان لە باشیک ھەڵبژاردە نییە، بەڵکو ناچارییە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فیکری ئیشق، وەزیری بەرگری تورکیاوە دەڵێت: تورکیا رێز لە یەکچارچەیی و سەروەری خاکی عێراق دەگرێت، بەڵام ناچارین ھێزەکانمان لە باشیک بھێڵینەوە، ئەوە ھەڵبژاردەیەک نییە خرابێتە بەردەست ئێمە، بەڵکو کارێکی ناچارییە.

لە بەرامبەر وتەکانی فیکری ئیشق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ھەتا تورکیا ھێزەکانی خۆی لە چیای باشیک نەکێشێتەوە، ھیچ ھەنگاوێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان نانێین.

لە کاتی سەردانی بیتاڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی بەڵێنی ئەوەی دابوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا و بە چەند قۆناغێک ھێزەکانیان لە باشیک دەکشێننەوە.

7 رۆژ پێش ئێستا
395 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved