خەڵك؛ نهێنی زیاتری شێوازەكانی پێدانەوەی پاشەكەوت ئاشكرا دەكات

خەڵك؛ نهێنی زیاتری شێوازەكانی پێدانەوەی پاشەكەوت ئاشكرا دەكات

خەڵك؛ نهێنی زیاتری شێوازەكانی پێدانەوەی پاشەكەوت ئاشكرا دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لیژنە هەمیشەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا ڕێككەوتن كراوە، كە قەرزی فەرمانبەران لای حكومەت بخرێتە سەر ژمارەی بانكی و بتوانرێت مامەڵەی پێوە بكرێت و بەوەش فەرمانبەران دەتوانن لەو پارەیە قەرزەكانی حكومەت بدەنەوە و بە چەكی پارەكەش مامەڵەی دیكەش بكەن.

سەباح فاتیح بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە"خراپترین"دایە، بەخێرایی ئاسایی ناكرێتەوە، بۆیە بۆ بەرژەوەندی گشتی پێشنیازكراوە، لەسەرەتادا ژمارەیەكی بانكی دروست بكرێت و بڕی پارەی قەرزی فەرمانبەرانی بخرێتە سەر، دوای ئەوەی سیستمی بایۆمەتری جێگیر دەكرێت و دوو مووچە و سێ‌ مووچە و بندیوارەكان لادەبرێن.

وتیشی "لەو كاتەدا فەرمانبەران دەتوانن قەرزەكانی حكومەتی لێبدەنەوە، قەرزەكانی پێشینەی هاوسەرگیری، خانووبەرە، باج و هەموو قەرزەكانی دیكەی حكومەت لای فەرمانبەران، ئەوانیشی حكومەت قەرزی لایان نیە، بتوانن مامەڵەی پێوەبكەن و كەرتی تایبەتیش پابەندبكرێت بە مامەڵەكردن بە چەكەكەوە".

دوێنێ‌  هەر سێ‌ سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك و نوێنەری پارێزگا هەڵەبجە كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر شێوازی پێدانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران و دواتر وەك یاداشتێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران-یان كرد.

ڕۆژی 2ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لەنیوە كەمكردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای دابین كردنی مووچەیان نیە و هەموو مانگێك مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشكرێت، بەڵام ئێستا لەناوەڕاستی مانگی كانونی دووەمی 2017 نزیك دەبینەوە و هێشتا حكومەت دوو موچەی ساڵی ڕابردووی دابەش نەكردووە.

پێش 1 هەفتە
1861 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved