بەم زستانە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەم زستانە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەم زستانە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەش و هەوای چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێك و بەرزترین پلەی گەرماش لە بەغدا 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی هەینی هەرچەندە ئاسمان ساماڵ دەبێت، كەمێكیش پلەكانی گەرما دادەبەزن.

دەستەی كەشناسی سەبارەت بە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێشبینی كردووە، كە ڕۆژی شەممە، ئاسمان ساماڵ بێت و كەمێك پەڵە هەور هەبێت، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن بەتایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كەمترە.

11/01/2017
2367 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved