عەبادی دڵنیایی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەدات

عەبادی دڵنیایی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەدات

عەبادی دڵنیایی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەداتە سەرجەم فەرمانبەران و ئاشكرای دەكات، كە حكومەت توانای تەواوی هەیە بۆ پێدانی مووچە لە ساڵی 2017 چونكە بەرمیلێك نەوت گەیشتۆتە 50 دۆلار.

جەبار عەبادی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی عیراق توانای هەیە تەواوی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2017 بدات، چونكە ئەولەویەتی حكومەتیش بریتیە لە دابینكردنی مووچە و ئەو قەرەبووانەی فەرمانبەران هەیانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت لە كاتە قورسەكانی قەیرانی دارایی لە ساڵی ڕابردوو توانی مووچە دابین بكات، كە نەوت بە 20 دۆلار و 30 دۆلار بوو، بۆیە مەترسی لەسەر مووچە نەماوە، چونكە ئێستا نرخی نەوت گەیشتۆتە زیاتر لە 50 دۆلار بۆ یەك بەرمیل.

عەبادی جەختیشی كردەوە، كە حكومەت بەتەواوی پابەندە و توانای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە.

پێش 2 هەفتە
3088 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved