بەوێنە؛ بەرپرسێكی باڵای هەرێم دەبێتە بۆیاخچی

بەوێنە؛ بەرپرسێكی باڵای هەرێم دەبێتە بۆیاخچی

بەوێنە؛ بەرپرسێكی باڵای هەرێم دەبێتە بۆیاخچی


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی لە قەزای سەیدسادق هەڵمەتێك ڕاگەیەنرا بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ سندوقی شێرپەنجە، لە سەر پێشنیاری قائیمقامی قەزاكە ژمارەیەكی زۆر گەنجی ئەو قەزایە لەسەر شەقامی سەرەكی ناوبازاڕی قەزاكە دەستیان كرد بە كاری "بۆیاخ كردنی پێڵاو" و داهاتەكەی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە تەرخان دەكرێت.

وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، دیاری ڕه‌فیق، قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، به‌مه‌به‌ستی هاندانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ "قۆنه‌ره‌ بۆیاخ" ده‌كات و ئەمەش كاردانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێ‌ كەوتۆتەوە.

بەپێی ئەو كاردانەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر ئەو پڕۆژەیە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان دەستخۆشیان لێ‌ كردوون بۆ ئەو پڕۆژەیە و بە "كارێكی مرۆیی گەورە" وەسف كراوە.

11/01/2017
2343 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved