بۆ چەند شوێنێك بەخۆڕاییە<BR>ئینتەرنێتێكی بێ سنوور بۆ هاوڵاتیان دەخرێتە بەردەست

بۆ چەند شوێنێك بەخۆڕاییە
ئینتەرنێتێكی بێ سنوور بۆ هاوڵاتیان دەخرێتە بەردەست

بۆ چەند شوێنێك بەخۆڕاییە<BR>ئینتەرنێتێكی بێ سنوور بۆ هاوڵاتیان دەخرێتە بەردەست


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەیەكی نزیكدا ئینتەرنێتی بێ سنور، كە لە (تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و تەلەفۆن) كاردەكات لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەكاردەخرێن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ڕابردوودا ئینتەرنێتی بێبەرامبەریان بۆ زیاتر لە 50 دام و دەزگای حكومی لە پارێزگای هەڵەبجە دابین كردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەماوەیەكی نزیكدا ئینتەرنێتێكی نوێ بەناوی فایبەر ئۆپتیك (FTTH ) كە ئینتەرنێتی بێسنورە و هەرسێ (تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و تەلەفۆن) دەگرێتەوە، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەكاردەخرێن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیك (FTTH) كە ئینتەرنێتی بێسنورە و چاودێری دەكرێت لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەركارە و لەو ڕێیەوە باشترین خزمەتی هاوڵاتیان دەكەین، لەو خزمەتگوزاریە تا زۆرترین سوودی لێ ببینن بەنرخێكی گونجاو لە ئاست نرخە نێودەوڵەتیەكان.

ئاشكراشی كردوە، لەسەرەتای بە پارێزگابوونی شاری هەڵەبجەوە بۆ زیاتر لە 50 فەرمانگە و دامودەزگای حكومی ئینتەرنێتی بێبەرامبەرمان بۆ دابینكردن بەڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتی میریەوە.
چ.چ

پێش 2 هەفتە
4199 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved