كاتی كۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆكی حكومەت دیاریكرا

كاتی كۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆكی حكومەت دیاریكرا

كاتی كۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆكی حكومەت دیاریكرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سلێمانی-ھەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئێمە دیداری مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆكی حكومەت ڕێكخراوە.

عەتا شێخ حەسەن ؛وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە  سلێمانی؛ بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندوە، لەسەر داوای ئێمە دیدارێك بۆ مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە.

دەشڵێت: "بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، بە ئامادەبوونی وەزارەتی پەروەردە و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی كۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی و نێچیرڤان بارزانی ئەنجام بدرێت و مامۆستایان پەیامی خۆیان بگەیەننە حكومەت".

ڕاشیگەیاندوە، لایەنەكانی دیكە وەڵامی مامۆستایانی ناڕازییان نەداوەتەوە، بەڵام ئێمە گوێمان لێ گرتن و بەدەم داواكارییەكانیانەوە چووین و دەرگاشمان بۆ خستوونەتە سەر پشت.
چ.چ

7 رۆژ پێش ئێستا
287 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved